ڤیدیۆ.. 30 قوتابى به‌ ته‌نوره‌وه‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

:: PM:06:57:25/06/2017 ‌

ژمارەیەک قوتابی کوڕ له‌ قوتابخانه‌یه‌كى به‌ریتانیا لە شاری ئێکسیتەر دوای ئەوەی ڕێگەیان پێ نەدرا بە شۆرتەوە بچنە قوتابخانە خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و لە خۆپیشاندانەکەدا تەنورەی کچانیان پۆشی دژ به‌و بڕیاره‌ى ئیداره‌ى قوتابخانه‌كه‌یاتن.

 

قوتابییەکان ژمارەیان 30کەس بوو و داوایان کرد ڕێگەیان پێ بدرێت لەبەر کەش و هەوای گەرم شۆرت "بەرمۆدە" بپۆشن، بەڵام ڕێگەیان پێ نەداون و قوتابییەکانیش بە پۆشینی تەنورە ناڕەزاییان دەربڕیوە و هیوایان خواستووە کە قوتابخانه‌كه‌یان بەیاساكانى پۆشینی شۆرتدا بچێتەوە.

 

خۆپیشاندانى ئه‌و قوتابیانه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ى لە كه‌ناڵه‌ جیهانی و ناوخۆییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا لێ کەوتەوە، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ به‌ بچووكترین ته‌مه‌نى خۆپیشاندان داده‌نرێت له‌ مێژووى ئه‌و وڵاته‌.

بۆ بینینى ڤیدیۆكه‌ کرتە لەسەر ئێرە بکە..










وشە - محەمەد میران