پلەکانی گەرمی لە هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدان

:: AM:10:25:26/06/2017 ‌

 

 ئەمڕۆ دووشەمە پێنجەم رۆژی وەرزی هاوینە و پلەکانی گەرمیش روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

 

بە هۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرما ئەمڕۆ دووشەم ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت. لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی ٤٣ و نزمترینیشی ٢٧ دەبێت.

 

پلەکانی گەرمی لە سلێمانی لە نێوان ٢٦ و ٤٠دا دەبن. لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرمی ٤٠ و نزمترینیشی٢٤ دەبێت هاوکات لە کەرکووکیش پلەکانی گەرمی لە نێوان ٣١ و ٤٤ دەبن.

 

بۆ سبەی سێشەمەش ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرمیش زیاتر بەرز دەبنەوە.

 

سبەی پلەی گەرمی لە هەولێر تا ٤٤ پلە بەرز دەبێتەوە و نزمترین پلەی گەرمیشی ٢٩ دەبێت. پلەکانی گەرمی لە سلێمانی لە نێوان ٢٨ و ٤١ و لە دهۆکیش لە نێوان ٢٤ و ٤٠دا دەبن.

 

بەرزترین پلەی گەرمی کوردستان لە کەرکووک تۆمار دەکرێت کە ٤٥ە.

 







وشە - سلێمان تاشان