نرخی بەنزین لە ئەورووپا دابەزی

:: PM:01:21:26/06/2017 ‌

 

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاوین لە ئەورووپا نرخی بەنزین بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو دابەزی.

 

لە ساڵانی رابردوودا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی بەنزین لەم وەرزەدا نرخی بەنزینیان بەرز دەکردەوە. ئەمساڵ رێژەی دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەڵمانیا بەراورد بە ساڵی رابردوو ١.٤% دابەزیوە. گازوایلیش لە مانگیکانی رابردوو بەراورد بە ساڵی رابردوو ٢% هەرزانتر بووە.

 

جگە لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کۆمپانیای ADAC کە تایبەتە بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ئاماژەی بە دابەزینی بەرچاوی نرخی بەنزین و گازوایل کرد. ئێستە یەک لیتر بەنزینی سوپەرE10 بە یۆرۆیەک و ٣٣ سەنتە و بەراورد بە هەشت هەفتە لەمەوبەر پێنج سەنت هەرزانتر بووە.

 

یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەورووپا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بڕێکی زۆری نەوتی خاو هەناردەی بازاڕەکان کراوە و جگە لە دابەزینی نرخی بەنزین هۆکار بووە لە دابەزینی نرخی نەوت.

 

وڵاتانی ئۆپێک هەوڵێکی زۆریان دا نرخی بەنزین لە ئاستی سەرووی ٥٠ دۆلار بهێڵنەوە بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە نۆ مانگ ماوەی رێککەوتنی ساڵی رابردوو بۆ دابەزاندنی بەرهەمهێنانی نەوتیان درێژ کردەوە کەچی نرخی نەوت دابەزی.

 
سەرچاوە/دۆیچەوێلێ



وشە - سلێمان تاشان