له رۆژانى جه‌ژندا به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆ له رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر دوو هاووڵاتى بوونه قوربانى.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ى حوزه‌یران، فازڵ حاجى گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر به"وشه"ى راگه‌یاند، تا ئاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واڵه له‌شارى هه‌ولێر ته‌نیا یه‌ك رووداوى هاتوچۆ روویداوه.
زیاتر گوتى، له رووداوه‌كه‌دا دوو هاووڵاتیی بریندار بوون و رووداوه‌كه‌ش له رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر روویداوه.
به پێى ئاماره‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ئه‌م جه‌ژنه به به‌راورد به جه‌ژنه‌كانى رابردوو تا ئاماده‌كردنى ئه‌و هه‌واڵه رووداوه‌كانى هاتوچۆ كه‌من و پێشتر له‌میانه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م رۆژى جه‌ژن چه‌ندان رووداوى هاتوچۆ روویده‌دا.