نیان عەبدوڵا خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی كورد بۆ یەكەم جار بەشێوازو ستایلێكی
جیاواز كاری بۆ گۆرانییەكی نوێ كردووە و وەك جەژنانە و دیارییەكی تایبەت بڵاوی
دەکاتەوە و پێشکەشی "وشە"ی دەکات.
ئەو بۆ "وشە" گوتی
بەرهەمەکە تۆماركردن و كلیپكردنی گۆرانییەكە بە شێوازێكی نوێ كە بریتییە لە دووبارەكردنەوەی
گۆرانی "جادە چۆڵ وسێبەر بوو" وەك یادێك بۆ رووحی پاكی هونەرمەند قادر
كابان.
بەرهەمەکە لەدەرهێنانی دەرهێنەر بڕیار فەتاحە، كاری میوزیكی لە لایەن بڕیار
ڕەشید دەکرێت، لە تێكستی گۆرانی شاعیرە،
میلۆدییەکەی هیی هونەرمەند كەریم كابانە و كاری ریكۆرد و میكس و ماسترینگیشی ئارام
سەردار كردوویەتی .
ئەو دەڵێت " یەكەم جارمە بەستایلی پۆپ گۆرانی دەڵێم و بەو ستایلە كار
بۆ ئەو گۆرانییە نوێیەم دەكەم ، دوێنێ دەستمان بەكاری كلیپكردنی كردووە "
وەك لە وێنە و كلیپەكەدا دیارە ئەو كلیپەی ناوبراو بەشێوازێكی مۆدێرن كاری
كلیپی بۆكراوە و چەند میوزیكژەنێكی لاو و چەند كچێك تێیدا بەشدارن .
شایانی باسە نیان عەبدوڵا لەساڵی 1996دەستی بەكاری هونەری كردووە و خاوەن
چەندین بەرهەمی گۆرانییە، دوایین كاری هونەری ئەو بریتی بوو لە بڵاوكردنەوەی گۆرانی
بێ نسیبم ، دواتر بەهۆی توشبوونی بەنەخۆشی شێرپەنچەی هێلكەدان و چارەسەری، لەكاری
هونەری دوورکەوتەوە.
ساڵی ڕابردوو بەمەبەستی چارەسەی ڕووی لە وڵاتی ئەڵمانیا كرد و لەنەخۆشخانەی
چاریتا خرایە ژێرچاودێری پزیشكان ، لەبارەی تەندروستی ئێستەی ئەو بە "وشە"ی راگەیاند "سوپاس بۆ
خوای گەورە لەئێستەدا تەندروستیم زۆرباشە ."
بەم لینکە سەیری بەرهەمی نوێی نیان عەبوڵا بکەن.
https://www.youtube.com/watch?v=_UdUh2KHTAk&t=9s
وشە/ شاخەوان شێخانی