ئه‌و وێنه‌ى ده‌یبینن له ڕێگه‌ى هه‌ولێر –كۆیه و له‌به‌رامبه‌ر گوندى "تۆپزاوا" دانراوه.
وێنه‌كه تایبه‌ته به رووداوێكى هاتوچۆ كه پێشتر له‌و شوێنه‌دا روویداوه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى كۆیه‌ش وه‌ك هێمایه‌كى هاتوچۆ بۆ خۆپارێزى و تیژڕۆى نه‌كردن له‌لایه‌ن شۆفێران ئه‌و وێنه‌ى جێگیر كردووه.
وێنه‌كه به كامێره‌ى"وشه" گیراوه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسراوه" دره‌نگ بگه‌ى باشتره له‌وه‌ى هه‌رنه‌گه‌ى" هاوكات هێماكانى هاتوچۆى پشتێنى سه‌لامه‌تى و به‌كارنه‌هێنانى مۆبایل هه‌ڵواسراوه كه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانى رووداوى هاتوچۆ.
پۆلیسى هاتوچۆ به‌رده‌وام رێنوێنى شۆفێران ده‌كه‌ن كه له‌كاتى شۆفێریدا مۆبایل به‌كارنه‌هێنن و پشتێنى سه‌لامه‌تى ببه‌ستن، هاوكات پابه‌ندبن به رێنوێنییه‌كانى هاتوچۆوه.