لە دهۆك چوار كەس بە رووداوی هاتوچۆ بوونە قوربانی

:: PM:08:39:26/06/2017 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە سنووری پارێزگای دهۆك چوار كەس گیانیان لەدەست دا و كەسێكی تریش برینداربوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 26ی حوزەیران، ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی دهۆك بە"وشە"ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای دهۆك چوار كەس گیانی لە دەستداو و كەسێكیش برینداربووە.

زیاتر گوتی، رووداوی یەكەم لە نێوان كومەڵگەی سیارەتیكا و كومەڵگەی باگێرا لە سنووری شارەدیێ زاویتە روویداوە  و رووداوی دووەمیش لە نێوان پارێزگای دهۆك و شارۆكەی زاخۆ روویداوە.

ئاماژەی دا، لەئەنجامی هەردوو رووداوەكەدا سێ گیانیان لە دەستداوە و كەسێكی تریش برینداربووە.

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی دهۆك گوتی، هۆكاری هەردوو رووداوەكە بو خێرا لێخۆرینی شوفێران دەگەرێتەوە.

بە پێی ئامارەكانی هاتوچۆی دهۆك لە ماوەی رۆژانی جەژندا پێنج رووداوی هاتوچۆ لە سنووری پارێزگای دهۆك روویداوە.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری









وشە - سه‌رخێڵ هاشم