لەبارەی چوونی هاووڵاتییان بۆ ئەمەریكا بڕیارێكی تر درا

:: PM:09:05:26/06/2017 ‌
دادگای باڵای ئەمەریكا رای گەیاند، پـێداچوونەوە بە فەرماێكی  ترامپ دەكات لەبارەی راگرتنی هاتنی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێـك بۆ ناو  ئەمەریكا و ئاشكرایانكردوە كە بەشێكی فەرمانەكە لە ئێستەوە كاری پـێدەكرێت.

بە پـێی بڕیارەكەی دۆناڵد ترامپ دەبێت رێگە نەدرێت هاووڵاتییانی شەش وڵاتی زۆرینە موسڵمان بۆ ماوەی 90 رۆژ بێنە ناو ئەمەریكاوە و هەروەها بەرنامەی هاتنی پەنابەران بۆ وڵاتەكە بۆ ماوەی 120 ڕۆژ رابگیرێت، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی وڵاتەكەیان لە هەڕەشەی دەرەكی.

ئەمڕۆ دووشەم 26ی حوزەیران، دادگای باڵای ئەمەریكا رای گەیاند، دەكرێت فەرمانەكەی سەرۆكایەتی جێبەجێ بكرێت كە رێگە دەگرێت لە هاتنی هاووڵاتییان بۆ ناو ئەمەریكا لە شەش وڵاتەوە، ئەوانیش (لیبیا، ئێران، سۆماڵ، سودان، سوریا، یەمەن).

بەپێی هەواڵێكی دەنگی ئەمەریكا دادگاكە رای گەیاندووە، ناكرێت قەدەغەی گەشتكردن بۆ وڵاتەكە بسەپـێنرێتە سەر ئەو كەسانەی لە ئەمەریكا دەخوێنن یان كاردەكەن یانیش پێوەندی خێزانیان هەیە.

هەروەها دادگاكە مۆڵەتی جێبەجێكردنی ئەو بەشەی فەرمانەكەی دا كە بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی هاتنی پەنابەرانە بۆ ماوەی 120 ڕۆژ.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم