له ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوودا كه ته‌نگژه‌ى دارایى به‌رۆكى كوردستانى گرتووه، هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له سنوورى شارى سلێمانى جێبه‌جێ نه‌كراوه و له ته‌واوى پارێزگاكهیشدا هه‌زار و 120 پڕۆژه په‌كیان كه‌وتووه و كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه. "له‌بری پارێزگاری سلێمانی" دووپاتی ده‌كاته‌وه كه جیاوازی له بودجه‌دا ناكرێت و سلێمانی هه‌ندێك جار زیاتر له پارێزگاكانی تری به‌رده‌كه‌وێ.
تێكچوون و ئاڵۆزیى پێوه‌ندیى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوودا و بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم، بۆ بارودۆخى وه‌به‌رهێنان و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان چه‌ند ساڵێكى سه‌خت بوون، چونكه له‌و ماوه‌یه‌دا پڕۆژه‌ى نوێ كه‌متر ئه‌نجام ده‌درێن و پڕۆژه كۆنه‌كانیش زۆر به كه‌مى كاركردن تێیاندا ماوه و سه‌رجه‌میان وه‌ستاون، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى هه‌زار و 120 پڕۆژه وه‌ستاون و ئه‌وه‌ش به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاوه‌دانى ناوچه‌كه لێك ده‌درێته‌وه، داوا له حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ى نوێ ئه‌نجام نه‌درێت، كار بكرێت پڕۆژه كۆنه‌كان ته‌واو بكرێن.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانى سلێمانى به ته‌واوه‌تى راگیراون و تا ئێسته هه‌زار و 120 پڕۆژه له كاركردن وه‌ستاون به‌بێ ئه‌وه‌ى پڕۆژه‌ى نوێ ده‌ستى به كار كردبێت.
محه‌مه‌د گوتى، "ئه‌و مه‌ترسییه ته‌نیا له سلێمانى هه‌یه و له پارێزگاكانى تر پڕۆژه‌كان به‌و رێژه‌یه نه‌وه‌ستاون و به‌رده‌وامیش پڕۆژه‌ى نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێن."
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، شه‌قام و كۆڵان و پڕۆژه‌كانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با له سلێمانى له مه‌ترسیدان و نۆژهنكردنهوهكانیان وه‌ستاون، ئه‌وه‌ش سلێمانى دووچارى چه‌ندان ته‌نگژه‌ى تر كردووه‌ته‌وه.
داهاتى ناوخۆى پارێزگاى سلێمانى ساڵانه زیاتر له 60 ملیار دیناره و بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم ناگه‌ڕێندرێته‌وه و هیچ پڕۆژهیهكیشى له پارێزگاكه‌دا پێ ئه‌نجام نادرێت، ئه‌مه‌ش دۆخى پڕۆژه‌كانى سنووره‌كه‌ى زیاتر خراپ كردووه.
یاسین مه‌حموود گوته‌بێژى یه‌كێتیى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان، بۆ "وشه"ـى ڕوون كرده‌وه، پڕۆژه‌كانى سنوورى كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانى، نابووت بوون و هیچ جووڵه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزارى نه‌ماوه. ئه‌و گوتى، "له‌گه‌ڵ وه‌ستانى سه‌تان پڕۆژه، هه‌زاران كرێكاریش بێكار بوون و ئێسته بێ ئیش دانیشتوون و هیچ كارێك نییه ئه‌نجامى بده‌ن."
"بارودۆخه‌كه پێویستى به لێ وردبوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ى حكوومه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسیى وه‌ستانى پڕۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى و وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر ئابووریى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربخرێن" مه‌حموود وای گوت.
ئه‌گه‌رچى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى زیاد له جارێك داواكارى لامه‌ركه‌زیى كارگێڕییان به‌رز كرده‌وه بۆ حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بڕیار له پڕۆژه‌كان بده‌ن، به‌ڵام حكوومه‌تى هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندى به‌رامبه‌ر داواكه‌یان نیشان نه‌داوه. ئه‌وانیش روونی ناكه‌نه‌وه پاره‌ی داهاتی پارێزگاكه بۆ كوێ ده‌چێت و بۆ ناخرێته خزمه‌تی شاره‌كه‌وه.
به‌ڵام عومه‌ر قه‌ڵادزێی له بری پارێزگاری سلێمانی، بۆ "وشه" دووپاتى كرده‌وه، سلێمانى بودجه‌ى پێویستى هه‌یه و له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه جیاوازى ناكرێت.
قه‌ڵادزێى ده‌ڵێ، "پرسى پڕۆژه‌كان و په‌ككه‌وتنیان هه‌ر ته‌نیا له پارێزگاى سلێمانى نییه، به‌ڵكو ته‌واوى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه له بودجه‌ى پارێزگاكاندا جارى وا هه‌یه سلێمانى زیاتر له بڕى دیاریكراوى خۆى وه‌رده‌گرێت".
سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال