كه‌سوكاری ئه‌و منداڵانه‌ی گه‌رمیان كه نه‌خۆشیی تالاسیمیایان هه‌یه، نیگه‌رانن له‌وه‌ى تا ئێسته ده‌بێ منداڵه‌كانیان بۆ پشكنینی خوێن بۆ سلێمانی بگوازرێنه‌وه. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ، ئامێری پشكنینی نه‌خۆشییه‌كه له گه‌رمیاندا نییه. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی گه‌رمیان ئاشكرای ده‌كات "نه‌ك ئامێر، به‌ڵكو سه‌نته‌ری تایبه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی خوێن و پزیشكی پسپۆڕیش نییه".
دایكی ئاری كه منداڵه چوار ساڵانه‌كه‌ی نه‌خۆشیی تالاسیمیای هه‌یه، به"وشه" ده‌ڵێ، "ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه چاوه‌ڕوانین پشكنین بۆ منداڵه‌كانمان بكرێت و هاوكارییه كه‌مه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى كار وه‌ربگرین، كه‌چى پێیان راگه‌یاندین جیاواز له كه‌مئه‌ندامانی تر، ده‌بێ تووشبووانی تالاسیمیا له سلێمانی پشكنینی خوێنیان بۆ بكرێت".
ئه‌و دایكه كه خۆی به منداڵه‌كه‌یه‌وه زۆر ماندوو ده‌بێ، ئه‌وه‌ی ماندووتری ده‌كات ئه‌وه هه‌موو جار "به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌رمیان ده‌ڵێن، ئامێری تایبه‌ت به پشكنینی خوێنی تووشبووانی تالاسیمیا له ناوچه‌كه‌ماندا نییه".
به‌هۆى هه‌بوونى ناوى ژماره‌یه‌كى زۆر له كه‌سى ناشایسته له لیستى كه‌مئه‌ندامان و ئه‌وانه‌ى له تۆڕى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سوودمه‌ند بوون، حكوومه‌ت بڕیارى چاوخشاندنه‌وه به ناوه‌كانى داوه، هه‌موو سوودمه‌ندانى تۆڕه‌كه و كه‌مئه‌ندامان ده‌بێت له لیژنه‌ى پزیشكیدا پشكنینیان بۆ بكرێته‌وه.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كى گه‌رمیان كه منداڵه‌كه‌ى تالاسیماى هه‌یه، به"وشه"ی راگه‌یاند "پێشتر مانگانه 150 هه‌زار دینار به منداڵه‌كه‌م ده‌درا، به‌ڵام پاش پاشه‌كه‌وتی مووچه، ئه‌و هاوكارییه بۆ 90 هه‌زار كه‌م كراوه‌ته‌وه".
هه‌ژار به‌كر سه‌رۆكی لیژنه‌ی پشكنینی كه‌مئه‌ندامان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌رمیان، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی له سنووری گه‌رمیان هه‌ڵگری هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌ك بن و نه‌خۆشییه‌كه‌یان پێوه‌ست بێت به‌خوێنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان به‌هاوكاری ته‌ندروستیی گه‌رمیان ره‌وانه‌ی سلێمانیان ده‌كات.
"بردنی ئه‌و نه‌خۆشانه بۆ سلێمانی له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه كه نزیكه‌ی 100 كه‌س ده‌بن، چونكه ئه‌و ئامێره‌ی تایبه‌ته به پشكنینی خوێنی نه‌خۆشه‌كانی تالاسیمیا له سلێمانی هه‌یه و له هیچ ناوچه‌یه‌كی سنووری گه‌رمیان بوونی نییه" به‌كر وای گوت.
د. رێكه‌وت محه‌مه‌د ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ى دابین نه‌كردنى ئامێرى پشكنین بۆ ته‌ندروستیى گه‌رمیان، به"وشه"ى گوت، "بۆ نه‌بوونى ئامێره‌كه، پێوه‌ندى به ته‌ندروستى گه‌رمیانه‌وه بكه‌ن و بۆ رێژه‌ى تووشبووانیش گوته‌بێژى وه‌زاره‌ت".
دكتۆر سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی گه‌رمیان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، "من ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌ستبه‌كار بوومه و ئاشكرایه ته‌نگژه‌ى دارایی رێگر بووه له كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تالاسیمیا له ناوچه‌كه‌دا".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی گه‌رمیان روونی كرده‌وه، "نه‌ك ئامێری پشكنینی خوێن نییه، به‌ڵكو سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه‌كه و پزیشكی پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ند به پشكنینى خوێن له گه‌رمیاندا نییه".
كۆچه‌ر كه‌ریم سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، سێ هه‌زار و 110 تووشبووى تالاسیمیا له كوردستاندا هه‌ن. گواستنه‌وه‌ى تووشبووانى گه‌رمیان بۆ سلێمانى، جگه‌له‌وه‌ى بارگرانى بۆ خێزانه‌كان دروست كردووه، قورساییشى خستووه‌ته سه‌ر سلێمانى".
گه‌رمیان-سه‌بری هۆرینی