له هه‌ولێر كار بۆ به‌رهه‌مهێنانى دراما و فیلمێكى نوێ ده‌كرێت چه‌ند ئه‌كته‌رێكى ناسراوى هه‌ولێرى به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ سێشه‌م 27ی حوزەیران، ئه‌كته‌رى به‌شداربوو 'نازدار هه‌ینى' به 'وشه'ى راگه‌یاند: نوێترین كارمان بریتییه له به‌رهه‌مهێنانى دراما و فیلمێكى نوێ له نووسین و ده‌رهێنانى جه‌وهه‌ر ئه‌نوه‌ر له‌ژێر ناوى 'ون بووه‌كان'، ئه‌و فیلمه له 30 ئه‌ڵقه پێكهاتووه و به‌شێكى زۆر له‌كاره‌كانى ته‌واوبووه و له‌شارى هه‌ولێر كارى بۆ ده‌كرێت، كۆمه‌ڵه‌ى وێژه‌ى هونه‌رى كوردى هه‌ڵساون به‌و كاره و زۆربه‌ى ئه‌كته‌ره‌كانى هه‌ولێرین و ئه‌كته‌ره به‌تواناكانى هه‌ولێر به‌شدارن تێیدا و چیرۆكه‌كه‌ى باس له ئهسیرهكانى ئێران ده‌كات.
نازدار باسی له‌وه‌ش كرد: به ڕۆڵى كچه ئه‌كته‌رێك به‌ناوى ناهیده به‌شدارم تێیدا كهچاوهڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌ى باوكمم كه ئه‌سیرى ئێرانه، له‌ڕاستیدا باوكم زیندووه، به‌ڵام من و براكه‌م و دایكم واده‌زانین مردووه و له‌ژیان نه‌ماوه، چونكه پێشتر ئێمه ته‌رمى باوكمان وه‌رگرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام نازانین ته‌رمه‌كه باوكمه یا نا، له‌كۆتایی فیلمه‌كه ئاشكرا ده‌بێت كه باوكم له‌ژیان ماوه یا نا.
گوتیشی: ئه‌وفیلمه به‌شێكى زۆر له‌كاره‌كانى ته‌واوبووه و دواى جه‌ژن نمایش ده‌كرێت، من و هه‌ریه‌ك لهئهكتهران خه‌لیل یابه و سوهام حه‌سه‌ن و چه‌ندین ئه‌كته‌رى تر‌ى ناسراوى هه‌ولێرى به‌شدارن تێیدا و رۆڵه‌كان ده‌بینن.
نازدار هه‌ینى، له‌دایك بووى ساڵى 1997ى شارى هه‌ولێره و تائێسته له هه‌ولێر ژیان به‌سه‌رده‌بات، هاوسه‌رگیرى كردووه و خاوه‌نى كوڕێكه و هاوسه‌ره‌كه‌ى پاڵشتى گه‌وره و یه‌كه‌می كاره هونهرییهكانیهتى.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى