له ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژدا، زیاتر له 50 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته شارى سلێمانى و گه‌شتوگوزارى شاره‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوو ڕۆژى تر هاتنى گه‌شتیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مساڵ، به‌راورد به ساڵى 2016 بۆ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان، پێشبینى هاتنى زۆرترین گه‌شتیار ده‌كرێت بۆ ناوچه‌كه، له كاتێكدا ساڵى ڕابردوو نزیك به 45 هه‌زار گه‌شتیار هاتبوونه سلێمانى.
به‌ڕاى شاره‌زایانى بوارى ئابوورى، هاتنى گه‌شتیار كاریگه‌رى به‌هێزی ده‌بێت بۆ سه‌ر ئابورى و جوڵه‌ى بازاڕ، چونكه گه‌شتیار ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ بازاڕ مامه‌ڵه ده‌كات و پاره‌كه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه بۆ ده‌ستاوده‌ستكردن.
هه‌روه‌ها پێیان وایه، هاتنى گه‌شتیار بۆ ناوچه‌یه‌ك و هه‌رێم، به ماناى ئارامى ئه‌و شوێنه دێت.
ئارام شوانى، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى گه‌شتوگوزارى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژى ڕابردوو زیاتر له 50 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته سلێمانى و به‌شى هه‌ره‌زۆرى گه‌شتیارانیش له ناوچه‌كانى باشور و خواروى عێراق هاتوون.
گوتیشى: "ئه‌و گه‌شتیارانه له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌وه كه زۆرترین گه‌شتیار له وێوه دێت، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ى بازگه‌كانه‌وه دێنه ناوچه‌كه".
ئه‌وه‌شى گوت، ساڵى ڕابردوو جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان نزیك به 45 هه‌زار گه‌شتیار هاتبوون، ئه‌مساڵ چاوه‌ڕێى هاتنى زۆترین گه‌شتیار ده‌كه‌ین و له ڕۆژانى ئاینده‌ش هاتنى گه‌شتیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
هۆشیار عه‌لی