سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له نێو كه‌ناڵی "ئێن ئاڕ تی" نهێنییه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئێن ئاڕ تی كوردی له‌لایه‌ن گۆڕان و عهرهبیهكهیشی له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شیعه‌كانی عێراق به‌ڕێوه ده‌برێ، هه‌ردوولاش دژی ڕیفراندۆمی كوردستانن، بۆیه ناكرێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن كه‌ناڵه‌كه دژایه‌تی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم نه‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له سه‌ره‌تای دروستبوونی كه‌ناڵه‌كه‌وه تا ئێسته له نێو ستافی كه‌ناڵه‌كه كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی نان‌بڕاو نه‌كرێ، نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، له نێو ستافی كوردی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی، هیچ كه‌سێك نییه مه‌یلیشی به نزیكه‌یی بۆ لایه‌نێكی تر بێ، به‌ڵكو سه‌رجه‌میان كادری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن و بێ دوودڵیش سیاسه‌ته‌كانی گۆڕان گرنگی ته‌واوی پێ ده‌درێ و به پشت به‌ستن به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و حزبه كه‌ناڵه‌كه ئاراسته ده‌كرێ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ و نابێ شتێك له كه‌ناڵه‌كه بڵاو ببێته‌وه دژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت، ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه گۆڕان وه‌ك هه‌ر حزبێكی تر به‌ده‌ر نییه له كه‌موكوڕی، له ئاسمانه‌وه‌ش نه‌هاتوونه‌ته خوار، تا كه‌ناڵێكی به‌ناو "بێلایه‌ن" نه‌توانێ ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی له‌سه‌ر دژایه‌تی ڕیفراندۆم و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه بهرپرسیاریهتیشی له نێو كه‌ناڵه‌كه هه‌یه بۆ "وشه" گوتی، به‌دڵنیاییه‌وه سیاسه‌تی گۆڕان چی بێ هه‌ر ئه‌وه له كه‌ناڵه‌كه ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، هه‌ر كات گۆڕان پشتیوانی له ڕیفراندۆم كرد و ڕازی بوو بچێته دانیشتنه‌كانه‌وه و به‌شداری له كۆمیته‌ی سه‌رپه‌رشتی ڕیفراندۆم بكات، ئه‌وا سیاسه‌تی كه‌ناڵه‌كه‌ش 180 پله پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و گۆڕانكاری به‌سه‌ر دا دێت.
هه‌روه‌ها گوتی، كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بیش ته‌واوی ستاف و سه‌رپه‌رشتیار و به‌رپرسانی كه‌سانی شیعه‌ی عێراقن، هیچ كه‌سێكی تری غه‌یری شیعه بۆی نییه ببێته به‌رپرس و خاوه‌ن پۆست له نێو كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بی، باس له‌وه‌ش ده‌كرێ كه نووری مالیكی پشكی له كه‌ناڵه‌كه هه‌یه و پێشتریش نووسراوێك بڵاوبووه‌وه كه مالیكی پاره‌ی به قه‌رز به كۆمپانیای چاڤی داوه كه هی كۆمپانیای نالیایه، بۆیه كه‌سانی نزیك له مالیكی و سه‌ر به حزبه‌كه‌ی مالیكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی عه‌ره‌بیان كۆنتڕۆڵ كردووه.