وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی تازه‌ی له‌باره‌ی پێدانی
مۆڵه‌ت به شوێنی نێرگله كیشان ده‌ركردووه و له‌مه‌ودوا چیتر مۆڵه‌تى
كاركردنیان له سۆران پێ نادرێت.
له سه‌نته‌رى شارۆچكه‌ى سۆران سه‌ر به پارێزگه‌ى هه‌ولێر زیاترله 50 شوێنى
نێرگله كێشان و كافتریا هه‌یه به رۆژ و شه‌و به‌مه‌به‌ستى كێشانى نێرگله
خه‌لكێكى زۆر روو له‌و شوێنانه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 27ى حوزه‌یران، د. مه‌قسوود ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری
ته‌ندرووستی سۆران به " وشه"ى راگه‌یاند" وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بڕیارێكمان
بۆ هاتووه تیایدا قه‌ده‌غه‌ی پێدانی مۆڵه‌ت به كردنه‌وه‌ی شوێنی نێرگله
كێشان كردوه كه پێشتر مۆڵه‌تی كاركردن به‌و شێونانه ده‌درا له‌مه‌ودووا
چیتر مۆڵه‌تییان پێ نادرێت، هۆكاره‌كه‌ش بۆ پابه‌ند نه‌بوون به رێنمایه
ته‌ندرووستیه‌كانه له‌لایه‌ن به‌شێك له‌و شوێنانه.
باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌وانه‌ی پێشتریش مۆڵه‌تیان پێدراوه، ده‌خرێنه ژێر چاودێری وورد
كه‌مترین شتی ناته‌ندرووست ببینین، راسته‌وخۆ شوێنه‌كان داده‌خه‌ین و
ئیجرائاتی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، چونكه ده‌نگۆی كێشانی مادده
بێهۆشبه‌ره‌كان له شوێنی نێرگله كێشان له سۆران له ئارادایه،
به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندرووستى سۆران وواى گووت.
له‌وباریه‌وه، عه‌لى شه‌ریف خۆشناو مافپه‌روه‌ر و چاڵاكوانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى
له سۆران به " وشه "ى راگه‌یاند" له سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى سۆران زیاتر له 50
نێرگه‌له‌خانه و كافتریا هه‌ن، هندێكیان بێ مۆله‌تن هیچ مه‌رجێكی
ته‌ندورستیان تێدانیه،هه‌بوونی ئه‌م هه‌موو كافتریایه له سۆران مه‌ترسێكی
زۆر گه‌وره له‌سه‌ر گه‌نجانی ئه‌وشاره دروست كردووه و هه‌بوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر
له‌و كافتریانه كێشه‌ی سه‌ره‌كییه.
زیاتر گووتى" له كافتریایه‌كانی سۆران قومار ئه‌كرێت خه‌لكی زۆری توشی
قوماركردن بووینه پاره‌ێكی زۆریان دۆراندوه له چه‌ند رۆژی رابردوو 4 چوار
كافتریا داخراون به‌ڵام تا ئێسته‌ش له هندێك له كافتریایه‌كان قومار
ئه‌كرێت شوێنی تایبه‌تیان هه‌یه، هاوكات، بوونی چه‌ندین له ئافره‌تی
ئێرانی له‌و كافتریایانه كه‌كه‌س نازانێ كێن و به چ مه‌رامێك هاتوون بۆ
كوردستان و سۆران و ته‌ندورستیان چۆنه !؟. ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ درووست
بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی و ته‌ندرووستی گشتی و لێكه‌وته خراپه‌كانی
كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا،ئه‌ویش له‌ڕێگای كاركردن و هاتنی كه‌سانی
بیانی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له كافتریا و نیرگله خانه‌كاندا ئه‌مه‌ش
كاری گه‌ری ده‌خاته سه‌ر ئه‌من و ئاسایشی وڵات.
گووتیشى" بوونی منداڵی هه‌رزه‌كار له‌وكافتریانه كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه هه‌موو
پره‌نسیپه یاساییه‌كانه و هه‌روه‌ها هه‌بوونی خواردنی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌و
كافتریا‌و نێرگه‌له‌خانه‌ی سۆران، كه له رۆژانى رابردوو گه‌نجێك له نێو
كافتریایه‌كى سۆران دوواى خواردنه‌وه‌ى شه‌ربه‌تێك راسته‌وخۆ گیانى له‌ده‌ستدا
كه ئه‌گه‌رى ژه‌هراوى بوونى شه‌ربه‌ته‌كه‌ى له ئارادابوو.
ئاماژه‌شى به‌وه‌دا" له‌به‌رامبه‌ر هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی
كه ئاماژه‌مان پێكردوون ، داواكارین له لایه‌نی په‌یوه‌ندی داره‌كان له‌گه‌ڵ
ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی گرتوتیانه به‌ر و به‌رده‌وامن له چاودێری كردن،
جارێكی تر داواكارین لێیان كه هۆشیاری و ڕێنمای و ڕێسا و یاسای
توندتر‌و چاودێری و ڕێوشوێنی ئه‌منی زیاتر بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگری كردن
له‌به‌ربڵاوی ئه‌م دیارده‌یه‌و مه‌ترسیه‌كانی.
له‌لاى خۆشیه‌وه، كرمانج عزه‌ت قایمقامى شارۆكه‌ى سۆران به " وشه "ى
راگه‌یاند" له سۆران هیچ كافتریا و شوێنێكى نێرگله كێشان به‌بێ
مۆڵه‌تى یاسایی له ئێسته‌دا بوونى نییه، ئه‌وه‌ى بێ مۆڵه‌تیش بووه
ئیجرائاتى پێویست كراوه و شوێنه‌كه‌ش داخراوه.
عزه‌ت ئاشكراشى كرد: "له سۆران هیچ شوێنێك نییه مادده‌ى بێهۆشبه‌ر
به‌كاربهێندرێت، ئه‌مه دووره له راستى، هه‌ر كه‌سێك زانیاریه‌كى دروستى
هه‌یه با ئاگادارمان بكاته‌وه تا سزای یاسایی ئه‌و شوێنانه و خاوه‌نه‌كانیان
بده‌ین".
به‌پێى ئامارێكى تایبه‌ت كه ده‌ست "وشه " كه‌وتووه، له ساڵى 1991 تا
ئێستا له له ده‌ڤه‌رى سۆران 500 كه‌س به‌هۆى به‌كارهێنانى مادده‌ى بێهۆشبه‌ر
و بازرگانى كردن به‌و ماددانه‌وه ده‌ستگیر كراون و روو به‌ڕووى دادگا
كراونه‌ته‌وه و به سزاى یاسایی خۆیان گه‌ێنراون.
سۆران – موڕشید برادۆستى