هه‌رگیز كلێنكس له‌م شوێنه‌دا دامه‌نێ

:: PM:05:00:27/06/2017 ‌
جیاواز لەو بیركردنەوەیەی زۆربەمان هەمانە، كاتێك كلینێكس لەسەر لێواری شوێنی تەوالێتدا دادەنێین بۆ پیسنەبوونی گیانمان، راپۆرتێك دەری دەخات كە ئەوە هەڵەیە و پێچەوانەكەی تەندروستترە.

وەك لە راپۆرتێكی ڤیدیۆییدا هاتووە، ئەو مادەیەی لە تەوالێتەكاندایە، شوێنی دانیشتنی لێ دروست كراوە، رێژەی گەیاندنی بەكتریای بە پێستی مرۆڤ زۆر كەمترە لە رێژەی گواستنەوەی بەكتریا لەلایەن كلێنكسەوە.

واتا ئەگەر كلینێكس بەكار نەهێنین، ئەگەری گواستنەوەی بەكتریای زیانبەخش كەمترە، بە بەراورد لەوكاتەی دایدەنێین، چونكە كلینێكس یارمەتیدەرە بۆ باشتر گواستنەوەی بەكتریاكان بۆ سەر پێست و ناو جەستەمان.

لە راپۆرتەكەدا باس لەوەش كراوە، تا بتوانرێ دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی سەرئاوە گشتییەكان، ئەگەر هەر ناچاریش بوون، ئەوا زۆر ئاگەداری پاكوخاوێنی سەرئاوەكە بن.





وشە - موحسین شابان