کچێکی تری ئێزدی رزگارکرا

:: PM:05:18:27/06/2017 ‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌م کچێکی تری ئێزدی لەژێر دەستی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش کە خەڵکی گوندێکی سەر بە شارۆکەی شنگالە رزگا رکرا.

حسێن قائیدی بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگارکراوانی کوردانی ئێزدی كه‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی فه‌رمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌، بە "وشە"ی گۆت، بە هەوڵ و کۆششێکی زۆر، توانیمان کچێکی تری ئێزدی لەژێر دەستی داعش رزگار بکەین و ئه‌مڕۆ گەیشتە شاری دهۆک و نێو کەسوکارەکانی، بەڵام تا ئێستە چارەنووسی دایک و باوکی کچەکە دیار نییە كه‌ ئه‌وانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕفێندراون.

زیاتر گوتی، ئەو کچە تەمەنی 17 ساڵە و ناوەکەشی "ر.ع." و خەڵکی گوندی حەردانی سەر بە شارۆکەی شنگالە و ماوەی سێ ساڵە لەلایەن داعشەوە دەستگیر کراوە و لەنێو سەنتەری مووسڵ لە ژیانێکی ناخۆش دەیگۆزەراند.

بەپێی داتاکانی نووسینگەی رزگاکراوەکانی کوردانی ئێزدی، تا ئێستە زیادتر لە سێ هەزار کچ  ژن و منداڵ و پیاوی ئێزدی رزگار کراون، بەڵام زیاتر لەو ژمارەیە هێشتا ماون و رزگار نەکراون و چارەنووسیان دیار نییە.

دهۆک/ نەوزاد هلوری


وشە - وشه‌