رووسیا لە لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان دەركرا

:: PM:03:49:29/10/2016 ‌

بە پێشنیازی دەیان رێكخراوی جیهانی مافەكانی مرۆڤ ،رووسیا بە زۆرینەی دەنگی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە لیژنەی مافی مرۆڤی ئەو رێكخراوە كرایە دەرەوە، جاریكی تر هەوڵی بۆ دووبارە ئەندامبوونەوە لەو لیژنەیە دا و هەوڵەكەی شكستی هێنا.

 لە كۆبوونەوەی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا، رووسیا پێشنیازی بەئەندامبوونەوەی لە لیژنەی مافی مرۆڤی ئەو رێكخراوە دایە بەڕێوەبەرایەتی كۆبوونەوەكە و دوای ئەوەی خرایە دەنگدانەوە، زۆرینەی وڵاتانی بەشداربوو بە "نەخێر" دەنگیان دا و بەمەیش هەوڵەكەی رووسیا شكستی هێنا.

رۆژی یەكشەم، 23ی تشرینی یەكەم/ئەیلوول زیاتر لە 80 رێكخراوی مرۆیی بەهۆی هاوكارییەكانی ئەسەد و بۆردومانی هاووڵاتییانی سڤیلی حەلەب، رەخنەی توندیان ئاراستەی رووسیا كرد و داوایان لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد لە لیژنەی مافی مرۆیی ئەو ریكخراوە بیكەنە دەرەوە.

لیژنەی مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان پێك هاتووە لە 47 كورسی كە ساڵانە یەك لەسەر سێی ئەو كورسییانە جێگۆڕكێ دەكەن و دەدرێن بە وڵاتانی تری دنیا. ئەو لیژنەیە لە ساڵی 2006ەوە دامەزراوە و لە ماوەی ئەو 10 ساڵەدا رووسیا بەردەوام تیایدا ئەندام بووە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی بەشداریكردنی لە شەڕی سووریا و بۆردومانكردنی نەخۆشخانە و حەشارگەی هاووڵاتییە سڤیلەكانی شاری حەلەب بە زۆرینەی دەنگ كورسییەكەی لەو لیژنەیە لێ ستێنرایەوە.

لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكاندا رووسیا و سعوودیە، بە زۆرینەی دەنگ لەو لیژنەیە كرانە دەرەوە و بۆ یەكەم جار وڵاتانی عێراق، رواندا بوون بە ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان.

سەرچاوە/ دویچەوێلە


وشە - هیدایه‌ت جان