ترەمپ نزیكی 50 ملیۆن هاووڵاتی له‌ مافه‌ ته‌ندروستییه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كات

:: PM:07:02:27/06/2017 ‌

ئەو سیستمی نوێی دڵنیایی تەندروستییەی کە کۆشکی سپی و پارتی کۆماریخوازانی ئەمریکا خوازیارن بیهێننە جێگەی سیستمی ''ئۆباماکێر'' دەبێتە هۆی ئەوەی 22 ملیۆن ئەمریکی تر لە بیمەی تەندروستی بێنەش بن.

ئۆفیسی بودجە لە کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا، راپۆرتی شیکاریی خۆی سەبارەت بەدوایین شێوەی پرۆژە ''یاسای خزمەتگوزارییە تەندروستییە ئەمه‌ریکییەکان'' بڵاو کردەوە.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە پرۆژە یاسا نوێیەکە کە ئامانجی لێی جێگرتنەوەی ''دڵنیایی تەندروستیی کەم خەرجی'' سەردەمی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆبامایە کە لەناو خەڵکدا بە ''ئۆباماکێر'' ناسرابوو، دەبێتە هۆی ئەوەی لەساڵی 2026ەوە ژمارەی ئەو کەسانەی خاوەنی بیمەی تەندروستی نیین 22 ملیۆن کەسی دیکەی بچێتە سەر.

راپۆرتکە باسی لەوەشکردووە لە حاڵەتی مانەوەی ئۆباماکێردا لە ساڵی 2026ەوە 28 ملیۆن هاووڵاتیی ئەمریکی بیمەی تەندروستییان نابێت، بەڵام ئەگەر بێتو پرۆژە یاساکە تێپەڕێت، ئەوا ئەو ژمارەیە بۆ 49 ملیۆن کەس بەرزدەبێتەوە.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌نادۆڵ


وشە - وشه‌