بنکەى لالش/نوسینگەى شنگال هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ڤیستیڤاڵى خدر فەقیر لە کۆمەڵگاى شاریایى سەر بە شارۆکەى سێمێل کە زۆرترین ژمارەى ئاوارەکانى شنگال لەو شوێنە نیشەجێبوون.
سالح حوسێن رێکخەرى ڤیستیڤاڵەکە بە "وشە"ى راگەیاند، سبەى پێنجشهم بە ئامادەبوونى ژمارەیەکى زۆرى کەسایەتى و هونەرمەند و رۆشنبیر و خەڵکى ناوچەکە بنکەى لالشى کومەڵایەتى و رۆشنبیرى نوسینگەى شنگال بە هەماهەنگى بنکە و نوسینگەکانى ترى سەر بە بنکەى لالش هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى نۆیەمین ڤیستیڤاڵ بۆ گورانىبێژى چیاى شنگال و کوردستان خدر فەقیر و تێدا ژمارەیەکى زۆر چالاکى ئەنجام دەدرێت.
ئهو دهڵێ، "بە تایبەتى لە فیستڤاڵەکەدا تیشک دەخرێتە سەر کارە هونەرى و فۆلکلۆرى و چالاکییەکانى ئەو زاتە گەورەیه کە لەماوەى رابردوودا بۆ کەلتوورى شنگالییەکان و ناوچەکەی كردووه".
ئاماژهیدا، فیستڤاڵەکە سبەى پێنجشهم لە هۆڵى لالش لە کۆمەڵگاى شاریایى سەر بە شارۆکەى سێمێل ئەنجام دەدرێت کە زۆرترین رێژەى ئاوارەکانى ئێزدى لەو کۆمەڵگایە نیشتەجێ کراون.
ژمارەى دانیشتوانى کومەڵگاى شاریا 30 هەزار کەسە، بەڵام زیاتر لە 60 هەزار ئاوارهی تێدا جێگیر بووه كه هەمووان کوردانى ئێزدین.
دهۆک/نەوزاد هلۆرى