تەنیا ئیدریس لە هەولێر کلیپى زیندانى دڵ دەکات

:: AM:11:10:28/06/2017 ‌


گۆرانیبێژى ناسراوى کورد تەنیا ئیدریس کار بۆ گۆرانییەکى نوێ دەکات و لەمڕۆژانە بڵاوى دەکاتەوە.

دەرهێنەر کاوە موحسین دەرهێنەرى کلیپى ئەو گۆرانییە نوێیەى تەنیا ئیدریس بە "وشە"ى راگەیاند، (زیندانى دڵ) ناوى نوێترین بەرهەمى گۆرانیبێژى ناسراو تەنیا ئیدریسە و لەئێستەدا بەشێکى زۆر لەکارەکانى تەواو بووە و لەمڕۆژانە بڵاوى دەکەینەوە.

روونى کردەوە، ئەو بەرهەمە لە دەرهێنانى منە و لە ئاواز و تێکستى گۆرانیبێژى ناوبراو خۆیەتى، کارى دابەشکردنى میوزیکى نیهاد سابیر ئەنجامى داوە و کارى مۆنتاژى دلێر دلاوەر کردوویەتى و لە هەولێر کلیپى بۆ کراوە.


هەولێر/ شاخەوان شێخانى














وشە - ڕێبین فه‌تاح