ركابەرییەكی سەخت لەسەر بەرگریكارێكی بەرشەلۆنە هەیە
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد كە دوو یانەی ئەوروپا ركابەرییەكی سەختیان لەسەر گرێبەستكردن لەگەڵ تۆماس ڤێرمایلینی بەرگریكاری بەلجیكی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەست پێ كردووە.
رۆژنامەی (توتو میركاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: ئەو دوو یانەیەی كە ڤیرمایلینیان گەرەكە برێتین لە یانەكانی تۆرینۆی ئیتاڵی و بێشكتاشی توركی.
ڤێرمایلین /31 ساڵ/ وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی رۆمای ئیتاڵی كرد، بەڵام بەهۆی پێكانە یەك لەدوای یەكەكانی نەیتوانی وەك پێویست ئاستێكی شایستە پێشكەش بكات و تەنیا لە 12 یاریی یانەكەدا بینرا.
چاوەڕوانیش دەكرێ نرخی ڤێرمایلین لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 10 ملیۆن یۆرۆ بێت.
وشە -
ئامانج ئهكرهم