سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان به‌توندی ره‌خنه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێت له پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییدا و گۆڕان به هێزێكی قورمیشكراو له قه‌ڵه‌م ده‌دات و زیاتر ده‌ڵێ، "چیتان له‌ده‌ست دێت بیكه‌ن".
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان له پۆستێكدا كه له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كردووته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "ده‌مێکه هه‌رچی هه‌وڵ و توانای نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان هه‌یه خراوه‌ته گه‌ڕ. به‌ڵام چاوه‌ڕوان کراوه هێنده‌ی له واده‌ی ڕیفراندۆم نزیک ببینه‌وه، پیلان و پلانی دژه سه‌ربه‌خۆکان و فشاره جۆر به‌جۆره‌کان زێتر ببن".
ئه‌و ده‌ڵێ، "ساڵی ٢٠١٤ ساڵێکی ئاسایی نه‌بوو له ژیانی کوردستانیان، سه‌ره‌تاکه‌ی بڕینی بودجه و قوتی ژیانی هاونیشتیمانیان بوو، ناوه‌ڕاسته‌که‌ی هێنانی داعشی دڕنده و هێرش و په‌لاماری داگیرکارانه بوو، کۆتایه‌که‌ی ساڵیش قوڵکردنه‌وه و فراوانکردنی کێشه ناوخۆییه‌کان بوو.!".
خۆشناو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "هه‌موو ئه‌وانه یه‌ک ئامانجیان هه‌بوو، ئه‌ویش له‌باربردن یان ڕاگرتنی کاروانی سه‌ربه‌خۆی بوو، خۆشبه‌ختانه ئیڕاده‌ی گه‌لی کوردستان له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو پیلانه‌کان سه‌رکه‌وت و به‌رگه‌ی بێ مووچه‌یی و ژیانی قورسی گرت و پێشمه‌رگه‌ش موعجیزه ئاسا، سه‌رکه‌وت و داعشی تێکشکاند.
به‌ڵام کێشه ناوخۆییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنیان بوو به مه‌ته‌ڵ".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێڕوانینێک هه‌یه بڕیاری پێشوه‌خته‌ی داوه که نابێ به‌هیچ کلۆجێ کێشه‌کان چاره‌سه‌ربن و گه‌ل یه‌کڕیز بێت، ئه‌و تێفکرینه‌ش له‌لایه‌ن به‌شێک له به‌کارخراوانی گۆڕان سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت و بێ‌شک له‌ولاشه‌وه قورمیش کراون.!".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، زیاتر ره‌خنه له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گرێ و تۆمه‌تباریان ده‌كات به‌وه‌ی كه "هێندێکیان زۆر بێشه‌رمانه بوونه‌ته قسه‌بێژی داگیرکاران و دژ به ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی قسان ده‌که‌ن و ده‌نووسن".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، "تا ئێسته سه‌رانی به‌غدا زۆر شه‌رمنانه له‌و پرسه قسان ده‌که‌ن، به‌ڵام نوێنه‌ره کوردزمانه‌کانیان ده‌نگیان به‌رزتر و بێشه‌رمتر دێنه گۆ. تا ئێسته هیچ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر یان عه‌ره‌بی یا عێراقی، جورئه‌تیان نه‌کردووه، دژ به‌سه‌ربه‌خۆیی بێنه ده‌نگ، به‌ڵام ده‌زگای فه‌رمی و نافه‌رمی کوردزمانی گۆڕانیان خستووه‌ته قسه و دژ به چاره‌نوسی وڵات قسان ده‌که‌ن".
خۆشناو ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، "هه‌ر بۆیه چیتر ماوه بیکه‌ن، ئه‌وه‌ی پێتان نه‌کراوه بیکه‌ن، بێمنه‌ت بن چیترتات له‌مست دێ بیکه‌ن، ئه‌و ژانه‌ی له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو بینیمان ژانی له‌دایک بوونی ده‌وڵه‌ت بوو. کاروانه‌که ناوه‌ستێ ئیڕاده‌مان هێنده به‌رزه، دڵنیاین دڵنیاین هه‌ر پێی ده‌گه‌ین، به‌ڵام ئه‌وکات ئێمه له وڵاتی سه‌ربه‌خۆ سه‌ربه‌رز ده‌ژین، ئێوه‌ش سه‌رکز و مه‌لوول به‌یت و بالۆره‌ی دێڕه ناشیرینه‌کانی مێژووتان بۆ نه‌وه‌ی ئاینده ده‌گێڕنه‌وه".