زانایانی وڵاتی چین لە نوێترین توێژینەوەیان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو بڕەی كافایین كە لە پێكهاتەی قاوەدا هەیە، دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی حەزی خواردن و دابەزاندنی كێشی زیادەی لەشی مرۆڤ.
ناوەڕۆكی توێژینەوەیە لە گۆڤاری Nature Communications بڵاوكرایەوە و تێیدا زانایانی چین ئاماژەیان داوە، چەندان تاقیكردنەوەمان لەسەر كاریگەری مادەی كافایین لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجام دا، بۆ ئەوەی بزانین كە كافایین چ كاریگەرییەكی لەسەر جەستەی مرۆڤ بە گشتی هەیە.
ئاماژەیان داوە، لەمیانەی تاقیكردنەوەكان بۆمان دەركەوت، كافایین كاریگەری لەسەر دەمارەكانی مێشك دادەنێ، بەتایبەتیش كاریگەری لەسەر دەمارەكانی ئەو بەشەی مێشك دادەنێ، كە بەرپرسە لە دەربڕینی ویستی برسیەتی و حەزی خواردن، بۆیە كاتێك قاوە دەخۆنەوە كە بڕێكی باش كافایینی تێدایە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو بەشەی مێشك فەرمان و ئاماژە بۆ گەدە و كۆئەندامی هەرس نەنێری و برسیەتی و حەزی خواردنتان لا دروست نەكات.
ئەو زانایانە دەڵێن، ئەم مادەیە دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین كە كاریگەری لەسەر دۆخی دەروونی مرۆڤ دادەنێ و دەبێتە هۆی ئەوەی وزەی ناو جەستە ڕێك بخاتەوە و هەست بە بێتاقەتی و كەم وزەیی نەكەن كە هۆكارێكی ترە بۆ ئەوەی ڕوو لە خواردن بكەن.