ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی گیران

:: PM:06:43:28/06/2017 ‌
ژمارەیەك كۆچبەری سووری كە لە شارۆكەی "ماناڤگات" سەربە پارێزگای ئانتالیا بە بەلەمێك هەوڵیاندابوو بە شێوەیەكی نایاسایی بەڕێبكەون گیران.

ئەمڕۆ چوارشەم 28ی حوزەیران، تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكانی ئانتالیا، بە دووری 11 میلی دەریایی لە ماڤگاتەوە گومانیان لە بەلەمێك كردووە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی "ئانادۆڵۆ" دوای ئەوەی تیمەكە بەلەمەكەیان پشكنیوە، 100 كۆچبەری نایاسایی سووری كە 20یان ژن و 35یان منداڵ بوون، لەبەلەمەكەدا دەستبەسەركردووە.

ئەوە یەكەمجار نیە كە لە كەناراوەكانی ئەو سنوورە كۆچبەری نایاسایی دەگیرێن و پێشتریش بەسەتان كۆچبەری تر لەو سنوورە گیراون.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم