سعودیه دەرگای دانوستانی بەڕووی قەتەردا داخست

:: PM:07:27:28/06/2017 ‌
وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر لە لێدوانێکدا سەبارەت بە قەیرانی قەتەر ئاماژەی بەوەکرد ئەو مەرجانەی کە دایانناوە ''دانوستانیان لەسەر ناکرێت''.

پێگه‌ى فه‌رمى "ئه‌نادۆڵۆ" بڵاویشى كردۆته‌وه‌ كه‌ جوبەیر جەختی ئەو مەرجانەی داویانەتە قەتەر ''ناکرێت دانوستانیان لەسەربکرێت'' و گوتی: ''بۆچوونی خۆمان راگەیاند و هەنگاویشمان لەوبارەیەوە هاوێشت، لە ئێستاشدا ئەوە دەکەوێتە سەر قەتەرییەکان کە هەڵسوکەوتی خۆیان بگۆڕن، ئەگەر بێت و ئەوە ئەنجام نەدەن، ئەوا بە گۆشەگیرکراوی دەمێننەوە''.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە باسی لەوەشکرد کە قەتەر دەزانێت چی پێویستە بیکات بۆ ئەوەی دووبارە بگەڕێتەوە ناو ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو.


وشە - محەمەد میران