بوكەڵەی فەرمی مۆندیالی یانەكان ئاشكرا كرا

:: PM:08:45:28/06/2017 ‌
لێژنەی رێكخەری مۆندیالی یانەكان بوكەڵەی فەرمی پاڵەوانێتی داهاتووی ئاشكراكرد، كه‌
بڕیارە لەكۆتایی ئەمساڵدا ئیمارات ئامێز بۆ پاڵەوانێتی مۆندیالی یانەكان بكاتەوە.

ئاشكراكردنی بوكەڵەكە لەمەراسیمێكدا ئه‌نجام درا كە تێیدا چەندین منداڵی بەشداربووی ئەكادیمیایەكی فێربوونی تۆپی پێ بەشداریان تێداكردوو هەلی ئەوەیان پێبەخشرا ببنە یەكەمین لە بینینی بوكەڵەكەدا.

بڕیاریشە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ و تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو بوكەڵەكە لە یاس مۆڵ نمایش بكرێت.

سه‌رچاوه‌/ alresalah




وشە - محەمەد میران