ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 28ى حوزه‌یران/یۆنیۆ له سنوورى شارۆكه‌ى زاخۆ پزیشكێك خنكا كه ئاواره‌ى شارۆكه‌ى شه‌نگاله، ته‌رمه‌كه‌شى له‌لایه‌ن تیمه‌كانى فریاگوزارى زاخۆ ده‌رهێنراو ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى دهۆك كراوه.
بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسى ڕاگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌رگرى شارستانى دهۆك به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گه‌نجێكى شارۆكه‌ى شه‌نگال له ڕوبارى خاپوورى سه‌ر به شارۆكه‌ى زاخۆ خنكا.
زیاتر گوتى" ئه‌و گه‌نجه به مه‌به‌ستى مه‌له‌كردن و كاتێكى خۆش سه‌ردانى ئاوى ڕووبارى خاپوورى له گوندى تاوكێى سه‌ر به شارۆكه‌ى زاخۆى كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى شاره‌زا نه‌بوونى له و مه‌له‌كردن خنكا".
گه‌نجه ناوى سه‌یدۆ ئه‌لیاس خه‌ستى یه و له ساڵى 1990 له دایكبووه و یه‌كێكه له پزیشكانى شه‌نگال و ماوه‌یه‌كه وه‌كو ئاواره له سنوورى شارۆكه‌ى زاخۆ له كه‌مپى چه‌می مشك‌و نیشته‌جێ بووه.
ته‌رمى ئه‌و پزیشكه له‌لایه‌ن تیمى فریاگوزارى زاخۆ ده‌رهێنراوه و دواتر ڕه‌وانى پزیشكى دادى دهۆك كراوه، بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر له باره‌ى هۆكارى خنكانى ئه‌و پزیشكه بكرێت.
له ماوه‌ى ڕۆژانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز له سنوورى شارۆكه‌ى زاخۆ 30 ڕووداوى جۆراوجۆر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌رگرى شارستانى دهۆك توماركراوه و له‌نێوانیاندا دوو كه‌س خنكاون.
زاخۆ - نه‌وزاد هلۆرى