نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:09:12:29/06/2017 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی حوزەیران، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا هەر ئۆنسێكی بە هەزار و 254 دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

نرخی زێڕ/

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 252 هەزار دینار
 
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  223 هەزار دینار
 
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  193 هەزار دینار
 
پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.
 
دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 254 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 125 هەزار دینار دەستنیشان كراوە.
 
نرخی دراو
 
 
نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
 
100 دۆلاری ئەمەریكی 125 هەزار و 500 دینار.
 
100 یۆرۆ 140 هەزار دینار.
 
100 پاو‌ند 159 هەزار دینار.
 
100 هەزار تومەن 33 هەزار و 750 دینار.
 
100 لیرەی توركی 36 هەزار دینار.
 
100 یۆرۆ: 111.774 دۆلار.
 
100 پاوند : 127.318دۆلار.



وشە - رامیار جەواد