ڕۆژی شەموو تاقیكردنەوەكان دەست پێ دەكاتەوە

:: AM:09:32:29/06/2017 ‌

بڕیارە ڕۆژی شەموو یەكی تەمووز تاقیكردنەوەی پۆلە كۆتاكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ بكاتەوە، پۆلی نۆیی بنەڕەتی تاقیكردنەوەی بیركاری ئەنجام دەدات و پۆلی 12ی ئامادەیی تاقیكردنەوەی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی حوزەیران، بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ڕۆژی شەموو یەكی تەمووز تاقیكردنەوەكان دەست پێ‌ بكەنەوە بۆ پۆلی نۆیی بنەڕوتی تاقیكردنەوەی بیركارییە.

لەخشتەی وەزارەتی پەروەردە هاتووە، ڕۆژی یەكشەم دووی تەمووز تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەییە و بە وانەی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی دەست پێ‌ دەكەن.

لە ئێستەدا قوتابیانی پۆلی نۆیی بنەڕەتی چوار تاقیكردنەوەیان ئەنجام داوە و قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی سێ‌ تاقیكردنەوەیان كردووە، بەهۆی هاتنی جەژنی ڕەمەزان تاقیكردنەوەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك ئەنجام نەدرا.



وشە - رامیار جەواد