شارۆكەیەكی كوردستان بەرزترین پلەی گەرمای تۆمار كرد

:: AM:09:45:29/06/2017 ‌

دەزگەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ پلەكانی گەرما وەكو چەند ڕۆژەی پێشوو نابێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی حوزەیران، ژووری پێشبینیەكانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزێت و ئەو گەرمیەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هەبوو كەم دەبێتەوە.

بەشی پێشبینیەكان لە دەزگەی كەشناسی دەڵێت، پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما دابەزێت بەڵام لەسەرووی 40 پلەی سەدی گەرما بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی تۆماری پلەی گەرمیش شارۆكەی خانەقینی باشووری هەرێمی كوردستان دوێنێ‌ چوارشەم لە سەعات یەك و 40 خولەك پلەی گەرما گەیشتۆتە 51 پلەی سەدی كە گەرمترین شوێنی كوردستان بووە.



وشە - رامیار جەواد