سلێمانی: نزیكەی 800 هاووڵاتی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتن دەگوازرێنەوە

:: PM:12:43:29/06/2017 ‌
 
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەشی فریاكەوتن لە ناو نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان كردووە و پێویستە هاووڵاتیان لەم كاتانەدا نەچنە دەرەوە نزیكەی 800 هاووڵاتی هێنراون بۆ نەخۆشخانە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی حوزەیران، هاوژین عوسمان بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتن لە ناو نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، حاڵەتەكانی فریاكەوتن زۆربوون و بەهۆیەوە بە سەدان هاووڵاتی لەم چەند ڕۆژەدا ڕەوانەی فریاكەوتن كراون.
 
بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتن لە ناو نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەڵێت، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان دەبێت، ئەو گەرمایەی چەند ڕۆژە دروست بووە هاووڵاتی توشی بورانەوە دەكات، بۆیە پێویست دەكات هاووڵاتیان لە كاتی پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە تا توشی ئەو حاڵەتە نەبن.
 
ئەم بەڕێوەبەرە زیاتر گوتی، لە ماوەی 3 ڕۆژدا نزیكەی 800 هاووڵاتی ڕەوانەی فریاكەوتنی شار كراون و پلەكانی گەرماش هۆكارێكە لەو حاڵەتانە.
 
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە چەند ناوچەیەك پلەی گەرمی بۆ 50 پلە بەرزبووەتەوە و لە تەواوی ناوچەكانیش لەنێوان 44 بۆ 48 پلەیە.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی 



وشە - رامیار جەواد