عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بەرز دەکاتەوە

:: PM:05:36:09/10/2016 ‌

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەمم، لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، وەزیری نەوتی عێراق جەبار لعێبی داوای لە کۆمپانیاکانی نەوتی ناوخۆی و بیانی کردووە کار دەکەن لە کێڵگە نەوتیەکانی عێراق، هەوڵی زیاد کردنی بەرهەمی نەوت و گازی سروشتی بدەن لە ساڵی 2017.

لەم کاتەدا لێدوانەکانی لعێبی هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت بۆ یەکەمجار لە دوای قەیرانی ئابوری 2008 لە پێناو پاڵپشتی کردنی نرخدا.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لعێبی لە کۆبوونەوەیەکدا لە پارێزگەی بەسرە لەگەڵ پسپۆڕانی نەوت، پلانی گەشەکردنی وەزارەتی بۆ روونکردونەتەوە لە کێڵگە نەوتیەکان.

رێکخراوی ئۆپێک و دەوڵەتانی نێردەنی نەوت بڕیاریانداوە بڕی بەرهەمهێنان کەم بکەنەوە بۆ 32.50 تا 33 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

لە مانگی سێپتەمبەر/ئەیلولی رابردوو ئۆپێک 33.6 ملیۆن بەرمیلی رۆژانەی بەرهەمهێناوە و عێراق 4.43 ملیۆن بەرمیلی هەبووە.

راگەیەنراوەکە جەخت دەکاتەوە دەبێت بەرهەمەکانی ساڵی 2017 بەرزبکرێتەوە لە کاتێکدا لە ساڵی 2016 بەرهەمەکانی نزمبوونەتەوە.

ئامانجی وەزارەت ئەوەیە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بەرز بکاتەوە لە نێوان 350 تا 450 ملیۆن پێ چوارجا رۆژانە لە 2017.



وشە/ رۆیتەرز، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د