مووسڵ ئازاد كرا

:: PM:03:04:29/06/2017 ‌

كەناڵی فەرمی عێراق ڕزگاركردنی سەرتاسەری مووسڵی لە چەكدارانی داعش ڕاگەیاند، ئەمەش لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عیراقەوە، بەكەناڵەكەیان ڕاگەیەندووە، چەكدارانی داعش لە مووسڵ كۆتاییان پێهێنراوەو شارەكە بە تەواوەتی كەوتووەتەوە دەست هێزەكانی عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی حوزەیران، كەناڵی عێراقیەی نیمچە فەرمی حكوومەتەكەی عێراق لەسەر زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عیراقەوە ڕای گەیاند ، چەكدارانی داعش لە مووسڵ كۆتاییان پێهێنراوەو شارەكە بە تەواوەتی كەوتووەتەوە دەست هێزەكانی عێراق.

ئەمڕۆ فەریق روكن، عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی هێزی تایبەتی ئۆپەراسیۆنی هاتین نەینەوا رای گەیاند، هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵی مزگەوتی گەورەی نووری و منارەی حەدبا و سەرچخانەیان كردووەو هێزەكان بەردەوامن لە پێشڕەویكردن.

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری لە 17ی تشیرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو  پاش رێككەوتنی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستی پێكرد.



وشە - رامیار جەواد