دژە تیرۆری كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، ئەو داعشەی لەماوەی ڕابردوو سووكایەتی بە كچانی ئێزیدی كرد لەشاری مووسڵ كوژاوە ناوی "سوهەیب ئەیاد عەبدوڵا"ەیە و بە ڕەچەڵەك عەرەبە دەستی هەبووە لە ڕفاندنی كچانی شەنگال.
ئەمڕۆ پێنجشەم 29ی حوزەیران، دژە تیرۆری كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، دوێنێ 28-6-2017، تیرۆریست "سوهەیب ئایاد عەبدوڵا ئەلحامد" لە گەڕەكی "موشاهەدە"ی بەری ڕاستی شاری مووسڵ كوژراوە.
دژە تیرۆری كوردستان ئاشكرای كردووە، ناوبراو بە ڕەچەڵەك عەرەبە و خەڵكی دەووروبەری شنگالە، پێشتر لە شنگال نیشتەجێ بووە، هەروەها پەیامنێری كەناڵی "ئەعماق"ی رێكخراوی تیرۆریستیی "داعش" بووە.
دژە تیرۆر زانیاری زیاتری لەسەر بڵاو كردۆتەوە تیایدا هاتووە، لە سەرەتای داگیركردنی شنگال لەلایەن تیرۆریستانی "داعش"ەوە، دەستی هەبووە لە ڕفاندنی كچان و ژنانی ئێزدی و دواتریش دەستی باڵای هەبووە لە تێكدان و خاپووركردنی شنگال.