چرا ره‌سووڵ ئه‌حمه‌د چۆڵى ناسراو به "چرا چۆڵى" یه‌كێكه له ده‌نگ و ڕه‌نگه تایبه‌ته‌كانى كچانى كورد و له چه‌ند بوارێكى جیاوازى هونه‌رى و ئه‌ده‌بیدا كار ده‌كات. ئه‌و له دیدارێكى "وشه"دا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كار و به‌رهه‌مه‌كانى ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێ كه شانۆی باڵی پێده‌دات بۆ فڕین.
چرا ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه حه‌زی لێنییه ببێت به گۆرانیبێژ و خۆی زۆر ده‌پارێز له به‌ریه‌ككه‌وتن.
له كه‌یه‌وه ده‌ستت به هۆنینه‌وه‌ى شیعر كردووه؟
له‌ساڵى 2009ه‌وه سه‌رقاڵى نووسینى شیعرم و سه‌ره‌تا بۆ منداڵان نووسیومه.
یه‌كه‌م شیعرت بۆ كێ نووسى و كاردانه‌وه‌ى چى به‌دواى خۆیدا هێنا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌ت؟
یه‌كه‌م شیعرم بۆ مامۆستاكه‌م نووسى كه له قۆناغى ناوه‌ندى وانه‌ى پێ ده‌گوتم، كاتێك باوكم پێی زانى تووڕه بوو لێم، پێی گوتم جارێكى تر ئه‌وه كاره نه‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه نا كه حه‌زى به به‌هره‌كه‌م نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌م هه‌بوو، ئه‌گه‌ر داواشم لێ بكرێ بڵاوى بكه‌مه‌وه ئه‌و كاره ناكه‌م، چونكه شیعرێكى سه‌ره‌تایی و كرچوكاڵه.
حه‌ز ده‌كه‌یت شیعرى ئازاد بنووسیت یان به سه‌روا و كێش؟
هه‌ست بهكۆیلایهتى ده‌كه‌م كاتێك وه‌زن و قافیه به‌كار دێنم، خۆم له‌وه رزگار كردووه، چونكه ویستم ئازادبم له نووسیندا.
ده‌گوترێت ئێسته‌م و له‌م سه‌رده‌مه‌دا خۆشه‌ویستى زۆر كه‌سى ئاسایی كردووه به شاعیر، چى ئێوه‌ى كرد به شاعیر؟
له ته‌مه‌نێكى بچووك و كه‌مدا ده‌ستم به نووسینى شیعر كردووه، خۆشه‌ویستیم بۆ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر واى لێ نه‌كردووم شیعر بنووسم، چونكه ئه‌وكاته دركم به ره‌گه‌زى به‌رامبه‌ر نه‌كردووه، ته‌مه‌نم 12 ساڵان بوو، حه‌زى نووسین و خوێندنه‌وه وایان كرد شیعر بنووسم و وشه‌ى جوان بدۆزمه‌وه.
هونه‌رى نواندن و دنیاى شیعر و ئه‌ده‌ب كامه‌یان پیشه‌ى سهرهكیتانه و له‌گه‌ڵ كامه‌یان دڵخۆشى؟
حه‌ز و ئاره‌زووم له نووسینى شیعره، به‌ڵام ئه‌وانه پیشه‌ى من نین، به‌ڵكو پیشه‌ى من پێشكه‌شكارییه، چونكه بوارى ڕاگه‌یاندنم ته‌واو كردووه و شارهزام له پێشكه‌شكارى و په‌یامنێرى و بێژه‌رى، له‌گه‌ڵ شانۆدا دڵخۆشم و وا هه‌ست ده‌كه‌م باڵ ده‌گرم ده‌ڕۆم بۆ ئه‌وپه‌ڕى دنیا، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم هه‌بێت له به‌شى شانۆ ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌مه‌وه.
شیعر بۆ كێ ده‌نووسى؟
شیعر بۆ خۆم ده‌نووسم، ئاسووده ده‌بم كاتێك ناخم ده‌خه‌مه سه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك، ئه‌وه هه‌ست و ویستى منه.
له كارى نواندن و شانۆگه‌رى چ رۆڵێكت قبووڵه و چۆن باس له به‌ریه‌ككه‌وتنى جه‌سته ده‌كه‌یت؟
حه‌ز ده‌كه‌م كار له‌و ده‌قه شانۆییه‌دا بكه‌م كه خۆم نووسهریانم، چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌م به‌ته‌واوى ئه‌وه به‌رجه‌سته ده‌كه‌م كه خۆم ده‌مه‌وێت، به‌ڵام ڕقم له به‌ریه‌ككه‌وتنه، پێم وایه به‌بێ به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌توانم دیمهنێكى سه‌رنجڕاكێش دروست بكه‌م.
حه‌ز ده‌كه‌یت له چ بوارێكى تر كار بكه‌یت؟
حه‌زم له هیچ بوارێكى تر نییه، ئه‌گه‌ر بۆم بڕه‌خسێت سه‌فه‌ر ده‌كه‌م و بۆ هه‌تاهه‌تایه وه‌ك شانۆكار ده‌مێنمه‌وه.
وه‌ك كچێك ڕۆژانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته ڤیدیۆیی به‌ده‌نگ و ڕه‌نگى خۆت بڵاو ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌و ده‌ركه‌وتنانه كێشه‌ى بۆ دروست نه‌كردووی؟
هه‌ست به‌بوونى كێشه ناكه‌م له بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته ڤیدیۆییهكانم، چونكه نهپڕژاومهته سه‌ر كارێكى هه‌ڵه، بۆچى بترسم، نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به ترس ناكه‌م، هیچ كام له‌و كارانه ناكه‌م كه ترسنۆكه‌كان و دوور وڵاته‌كان ده‌یكه‌ن، بۆ نموونه من دژایه‌تى ئاین ناكه‌م و سووكایه‌تى به هاوڕه‌گه‌ز و ئه‌ویتر ناكه‌م و جاڕى خۆڕووتكردنه‌وه ناده‌م و نه‌بوومه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێشكه‌وتنى هونه‌رى كوردى، كه‌واته له چى بترسم؟
تا ئێسته هه‌وڵ دراوه دوورت بخه‌نه‌وه له كاره‌كانت؟
به‌ڵێ هه‌وڵیان داوه دوورم بخه‌نه‌وه له كارى شانۆیی ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى پێیان زیانه پاره بۆ شانۆ خه‌رج بكه‌ن، خه‌ڵكى شاره‌كه‌م شانۆیان خۆش ناوێت ته‌نانه‌ت ده‌رهێنه‌ره‌كانیش، ئه‌گه‌ر خۆشیان بویستایه نه‌یانده‌هێشت هۆڵى شانۆ بۆ ڕۆژێك به 200 دۆلار بێت، ئه‌مه زۆر گاڵته‌جارییه.
ڕۆژانه چۆن كات و كاره‌كانت دابه‌ش ده‌كه‌یت؟
ئێسته زیاتر خۆم به‌نووسین و خوێندنه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، هه‌وڵم دا بۆ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژن چالاكییه‌كى شانۆییم هه‌بێت، به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خسا، به‌شێكى تر‌ى كاتهكانیشم بۆ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه، چونكه له‌وێ به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ سیمینار پێشكه‌ش ده‌كه‌م و بیر ده‌كه‌مه‌وه پڕۆژه‌ى داهاتووم چی بێت.
بۆچى هیچ نامیلكه‌یه‌كى بڵاوكراوه‌ى شیعریت نییه؟
چونكه نه‌مویستووه.
زیاتر چالاكییه‌كانت له رانیه به‌دى ده‌كرێت، هه‌وڵت نه‌داوه له شاره‌كانى تریش چالاك بیت؟
هه‌وڵم نه‌داوه چالاكییه‌كانم ببه‌مه ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كانى تر، چونكه پێویسته له ئێسته زیاتر به‌هێز و ئاماده‌تر بم.
حه‌ز ده‌كه‌یت ببیت به گۆرانیبێژ؟
نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه نا كه ده‌نگم خۆش نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كێك نییه له حه‌ز و خولیاكانم.
خاوه‌ن چ بڕوانامه‌یه‌كی؟
دیپلۆمم له ڕاگه‌یاندن.
چۆن وه‌سفى خاتوو سێراى دیزاینه‌رى جلوبه‌رگى كوردى ده‌كه‌یت كه به‌شێك له كاره‌كانت له‌گه‌ڵ ئه‌وه؟
خاتوو سێرا خاتوونێكى سه‌ركه‌وتووه و له‌گه‌ڵیدا ته‌نیا وه‌ك پێشكه‌شكار كار ده‌كه‌م، پرۆگرامى ئاهه‌نگى نمایشه‌كانى بۆ ده‌نووسم و پێشكه‌شى ده‌كه‌م، خاتوو سێرا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه نمایشه‌كانى بباته ده‌ره‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دام سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
بۆچى كار ده‌كه‌یت؟
بۆ خزمه‌ت و ئاره‌زووى خۆم كار ده‌كه‌م، به‌ڵام ڕاستى ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر حه‌زم له كاره‌كه‌م نه‌بووایه، له‌و ڕووه‌وه خزمه‌تیشم نه‌ده‌كرد.
ئه‌گه‌ر داوات لێ بكه‌ن واز له كاری هونه‌ری دێنیت؟
هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ده‌كه‌م كاتێك له هونه‌ر كار ده‌كه‌م، شانۆ دوو باڵم پێ ده‌به‌خشێت و وا ده‌كات بفڕ‌م، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر داوام لێ بكه‌ن واز بێنم، وا ده‌كه‌م لێم تێبگه‌ن.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی