ڕێگه له خانمه هونه‌رمه‌ندێكی هیندی ده‌گیرێت به مانه‌وه‌ی له هۆتێلێكدا، به‌و بیانووه‌ی ئه‌وان ناتوانن گه‌نج له هۆتێله‌كه‌یاندا بهێڵنه‌وه، ته‌نیا بۆ ئه‌وانه ده‌بێت كه هاوسه‌رگیرییان كردووه.
نووبرا ساراسوات خانمه هونه‌رمه‌ندی هیندی، له‌كاتی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ شاری حه‌یده‌ر ئاباد، ده‌چێته هۆتێل Deccan Erragadda كه به شێوه‌ی ئۆنلاین ژوورێكی گرتبوو، به‌ڵام دواتر پێیان ڕاگه‌یاند ئه‌وان ناتوانن ژوور بده‌نه گه‌نجان، ته‌نیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هاوسه‌رگیرییان كردووه.
ئه‌م ڕووداوه نووبرای تووشی شۆك كرد و شه‌وه‌كه‌ی به ناڕه‌حه‌تی به‌ڕێ كرد، بۆیه له پێگه‌ی خۆی له فه‌یسبووك نووسی: "پێیان وابوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بخه‌وم سه‌لامه‌تترم، نه‌ك له هۆتێله‌كه‌یان".
به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و خانمه، خۆی له سه‌نگافووره داده‌نیشێت و پێشتر له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی به‌ناوبانگی هیندی Goibibo ژوورێكی له‌و هۆتێله به‌كرێ گرتووه و هه‌رگیز پێی وا نه‌بووه تووشی كێشه‌ی له‌و جۆره ببێته‌وه، چونكه هه‌موو شته‌كانی یاسایی بوون.