ئه‌م سێ یارییه‌ی لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین تایبه‌تن به ئه‌پڵ، كه به به‌چێژترین سێ یاری نوێ داده‌نرێت.
یه‌كه‌م: Poly Bridge
یارییه‌كه زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حه‌ز به بواری ئه‌ندازیاری ده‌كه‌ن، بریتییه له ڕێكخستن و دروستكردنی پرده‌كان به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان.
دووه‌م: The House of da Vinci
ئه‌م یارییه نرخه‌كه‌ی پێنج دۆلاره له ئه‌پ ستۆر، بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی كۆد و شته نهێنییه‌كانی ناو هه‌ڕه‌مه‌كان و شێوه میكانیكییه پڕ نهێنییه‌كان، كه له فیلمی the da vinci code ده‌چێت و كه تیایدا تۆ قوتابیی لیوناردۆ داڤێنشی و یه‌كێك له كاره‌كانت بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی تابلۆیه‌كی ئه‌و.
سێیه‌م: Windin
یارییه‌كی ساده‌یه و بریتییه له ڕێكخستنی ڕه‌نگه‌كان سێ سێ له ته‌نیشت یه‌كتر، كه بۆ هه‌ر ڕێكخستنێك بڕێك پوول وه‌رده‌گریت و ڕیكۆرد تۆمار ده‌كه‌یت.