كچێك به‌هۆی ئه‌وه ئاماده نه‌بوو ستیان ببه‌ستێت له‌كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه و هێشتا په‌شیمان نییه له بڕیاره‌كه‌ی.
كیت هانا "22 ساڵ" ئه‌و كچه‌یه كه له چێشتخانه‌ی Bird & Beerی بیفریلی كاری ده‌كرد، ئه‌و له‌وجۆتره خانمانه‌یه كه هه‌رگیز ستیان نابه‌ستێت و پێی وایه ئه‌وه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت و له‌كاره‌كه‌ی دووری ده‌خاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری چێشتخانه‌كه دوای ئه‌وه‌ی كیت ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پێویسته ستیان ببه‌ستێت و هه‌ر به‌گوێی ناكات، بۆیه له كاره‌كه‌ی دووری ده‌خاته‌وه.
ئه‌و خانمه له‌ڕێگه‌ی پێگه‌ی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی خۆی له كاره‌كه‌ی ده‌نووسێت و وێنه‌یه‌كی خۆی به‌بێ ستیان بڵاوده‌كاته‌وه.