پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رای ده‌گه‌ینێت كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه كه پۆسته‌كه‌یان وه‌ربگرنه‌وه، چونكه تا ئێسته‌ش ئه‌و پارێزگاری شه‌رعی هه‌ڵه‌بجه‌یه.
عه‌بدوڵا نه‌ورۆڵی پارێزگاری پێشووی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ئاگادار كراومه‌ته‌وه كه ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌رم كردووه بۆ جێگره‌كه‌م هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ده‌بێت خۆم كاره‌كان به‌رێوه به‌رم وه‌ك پارێزگار، بۆیه داوایان كرد كه بچمه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی دروست نه‌بێت.
نه‌ورۆڵی هه‌روه‌ها گوتی: له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ئه‌و پۆسته به‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌وت، منیش بوومه پارێزگار له‌سه‌ر پشكی گۆڕان، به‌ڵام رێككه‌وتن له نێوان یه‌كێتی و گۆڕان هه‌بوو له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی من به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه ئه‌و پۆسته‌م جێ هێشتووه، وه‌زاره‌تی ناوخۆش پێان راگه‌یاندووم كه تۆ پارێزگاری شه‌رعی بگه‌ڕێوه سه‌ر كاره‌كانت.
ئاماژه‌ی دا، من ئه‌گه‌ر حیزبه‌كه‌م دوام لێ بكات ده‌چمه‌وه سه‌ركاره‌كه‌م، به‌ڵام به‌هۆ‌ی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕانه‌وه من ئه‌و پۆسته‌م بۆ جێگره‌كه‌م به‌جێ هێشتووه، ئێسته‌ش ئه‌و كاره‌كان به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌بات.
لای خۆشیه‌وه عه‌لی عوسمان پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌وه‌كاله‌ت بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، من جێگری پارێزگار بووم به ڕۆشتنی پارێزگار من له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی به‌وه‌كاله‌ت كاره‌كان به‌رێوه ده‌به‌م، به‌پێی ڕێككه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان، له یاسای پارێزگاكانیش هاتووه هه‌ركات پارێزگار له‌وێ نه‌بوو جێگره‌كه‌ی ده‌توانێت به‌وه‌كاله‌ت كاره‌كان به‌رێوه به‌رێت.
پۆستی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه مشتومڕی زۆری له‌سه‌ر كراوه، پێشتریش سامی جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و دوو جێگری كه به حساب به‌وه‌كاله‌ت پارێزگارن نا یاسایین، چونكه ئێمه‌ش ناتوانین فه‌رمان ده‌ر بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بكه‌ینه پارێزگار و پێویستی به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه.
ئێسته سه‌ردار قادر كه به وه‌كاله‌ت نزیكه‌ی دوو مانگه پارێزگاری سلێمانییه، ده‌وام ناكات، چونكه وه‌زاره‌تی ناوخۆ فه‌رمانه‌كانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و به نایاساییان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، بۆیه له ئێسته قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت كه جێگری دووه‌می پارێزگاری سلێمانی (عومه‌ر قه‌ڵادزیی) كه له پشكی یه‌كێتییه ببێته پارێزگار، هه‌ر بۆیه دوور نییه كه پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش گۆڕان وه‌ری بگرێته‌وه، له‌كاتێكدا كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوای له پارێزگاری پێشوو كردووه بچێته‌وه سه‌ركاره‌كه‌ی.
وشه/سه‌لام هانه‌دنی