لە ئەرجەنتین زیاتر لە 100 ژن بە ڕووتی ڕژانە سەر شەقامەكان و دژ بە توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەو 100 ژنە بە ڕووتی لە بەردەم كۆشكی سەرۆكایەتیی "كازا رۆزادا" لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین كۆ بوونەوە و بە توندی دژی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان دروشمیان دەدا و پەیامیان بەرز دەكردەوە.
ئەو ژنانە ئەندامی گرووپی فێمێنیستی "فاسك" نیونامینۆس" بوون و داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتریان لە حكوومەت و دادگا و دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەكە دەكرد.
بەگوێرەی ئامارەكان، لە ماوەی 25 سەعاتدا لە ئەرجەنتین ژنێك توندوتیژی بەرامبەر ئەنجام دەدرێ، كلۆدیا ئاكۆنا یەكێك لە ژنە خۆپێشاندەرەكان كە بە ڕووتی هاتوونەتە سەر شەقام بە میدیاكانی ڕاگەیاند، ئێمە نوێنەرایەتیی هەموو ژنانی وڵاتەكەمان دەكەین، توندوتیژی بەردەوام بوونی هەیە و دەبێ بە ناڕەزایەتییەكانمان ئەو دیاردەیە بنەبڕ بكەین.
كۆمەڵێك ژنی بە تەمەنی ئەو وڵاتە لەكاتی بینینی ئەو دیمەنانە دەستیان كرد بە گریان، چونكە پێشتر ئەوان هیچ مافێكیان نەبوو تەنانەت ناڕەزاییش بەرامبەر توندوتیژی كە دژی ئەوان ئەنجام دەدرێ، دەرببڕن و دەنگ بەرز بكەنەوە، ئێستەش فرمێسكی شادی لە چاوانیان دێتە خوارەوە، كە نەوەی دوای ئەوان، وەك ئەوان بێبەش و بێ ماف نین و دەتوانن بە جۆرەها شێواز ناڕەزایی بەرامبەر توندوتیژی دەرببڕن.