حەشدی شەعبی بۆ شەڕکردن گەیشتنە سووریا

:: PM:05:45:29/10/2016 ‌
گووتەبێژێک بەناوی هێزەکانی حەشد شەعبی شیعە لە عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەموو، هێزەکانمان لە سنووری سووریا پەڕیونەتەوە بۆ سووریا بۆ ئەوەی هاوشانی هێزەکانی بەشار ئەسەد، شەڕ بکەن دژی داعش. 

هێزە شیعەکانی عێراق لەگەڵ حکوومەتی سووریا دەجەنگن و هاوکاری هێزەکانی حەشد بوونی هەیە ئێستە لە گەڕاندنەوەی موسڵ لە باکوری عێراق دژی داعش. 

حەشدی شەعبی بەفەرمی رایگەیاندووە، بەفەرمی بەشداری شەڕ دەکەن لە سووریادا. 

ئەحمەد ئەسەدی گووتەبێژ بەناوی حەشد شەعبی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لە بەغدا، رایگەیاند، ئێمە لە عێراقین، دوای ئەوەی هەموو زەویەکانمان لە داعش پاککردەوە، ئامادەییمان تێدایە بۆ هەرشوێنێک بڕۆین کە تەناهی نیشتمانی عێراق تێدا بکەوێتە مەترسیەوە. 

حەشدی شەعبی هێزێکی شیعە مەزهەبە و لەسەر بیرۆکەی ئێرانیەکان هاوشێوە پاسەوانی شۆڕش دروستکراوە، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی مەزهەبی شیعە، سنوری چالاکیەکانی دیارینەکراوە. 

لەم ساڵدا لەلایەن رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بە هێزێکی ئەنجامدەری تاوان دژی هاوڵاتیانی مەدەنی عێراقی تۆمەتبار کران. 
لە شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵدا، داوایان کرد ئەو هێزە بەشداری شەڕەکە نەکات. 



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د