شارەزایانی کۆمپانیای یەکگرتوو
بۆ دروستکردنی ماشین سەربە کۆمپانیای حکوومی (رۆستیخ) توانیان چەکێک بەرهەمبهێنن
بۆ بەرەنگاربوونەوەی، ئامێرە بچووکەکانی کۆکردنەوەی زانیاری (وەک فڕۆکەی بچووک).
نوێنەری کۆمپانیا، رایگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی چاوەڕوانکراوی
سستمی رۆبۆتی فڕیوو، دەبێت ئەو چەکانە بەشێوەیەک بن کاریگەریان هەبێت لەسەر ئەو
ئامێرانە بە شێوازە جیاوازەکانیەوە، رووسیا خۆشی ئەو چەکە دروست دەکات، ئامێری
سیخوڕیەکان تێکناشکێنێت بەڵکو تەشویش دروست دەکات لەسەریان، هەموو سستمە ئەلیکترۆنیەکانی
لە کار دەخات.
جەختی کردەوە، ئامێرەی وێرانکەری کلاسیکی (
چەکی ئاگریە، سستمی بەرگری ئاسمانیە، سستمی جەنگی ئەلیکترۆنی کلاسیکیە) کەمووکوورتە
لەو حاڵەدا، سوودی زۆری نیە، بەڵام سستمە نوێیەکە بەئاسانی رێگەنادات ئامێرەکان
بگەنە سەر ئامانجەکانیان.
دەزگە راگەیاندنەکان لەم دواییانەدا
بڵاویانکردەوە، ئەمەریکا ئامێری بچووکی دزینی زانیاری دروستکردووە، بۆ بەکارهێنانی
وەک چەکی هێرش بردن یان خاپورکردن و بەرگری ئاسمانی.