ژنێك له شارۆكه‌ى سۆران دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقی ده‌دات و هاوسه‌رگیری دووه‌م ئه‌نجام ده‌دات، مێردی یه‌كه‌می په‌شیمانی بۆ ده‌رده‌بڕێت و دوای لێده‌كات جیاببێته‌وه و دووباره هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكاته‌وه، ئه‌و ژنه‌ش به‌قسه‌كانی مێردی پێشوی بڕواده‌كات و ده‌یه‌وێت له مێرده‌كه‌ی جیاببێته‌وه، به‌ڵام دواتر پلانی مێرده كۆنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌بێت.
"شلێر" ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵه دانیشتوی شارۆكه‌ى سۆرانه، له ته‌مه‌نی ٢٤ ساڵیدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كورێكدا ده‌كات له ره‌واندوز، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك شلێر له‌گه‌ڵ "ئاراز"دا به‌یه‌وكه‌وه ده‌ژین، و شلێر به‌رگه‌ى هه‌موو خراپیه‌كانی ئاراز ده‌گرێت، دواتر به بیانووی نه‌بوونی منداڵ ته‌ڵاق ده‌درێت.
شلێر ئێسته له‌گه‌ڵ مێردی دووه‌میدا له سۆرانه بۆ"وشه" باسی به‌سه‌رهاتی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیرم له‌گه‌ڵ ئاراز كرد زۆر دڵخۆشبووم هه‌رچه‌نده زۆر كه‌م دهرامهتبووین، به‌ڵام من زۆر مێرده‌كه‌مم خۆشده‌ویست، هه‌مووشتێكم ده‌كرد بۆی ئه‌و ئاسوده بێت. "له ماڵی باوكم پاره‌م ده‌بردوو ده‌مخسته ده‌ستی ئه‌و"، به‌ڵام هه‌ر به‌هیچ ڕازی نه‌بوو بیانوی ده‌گرت، جارێك ده‌یگوت، ده‌بێت بچیت میراتی وه‌ربگریت له ماڵی باوكت له كهتێكدا من دایك و باوكم ماوه، جارێك ده‌ڵێت من ئیشم بۆ ناكرێت ده‌بێت تۆ كار بكه‌یت.
شلێر جگه‌ره كێشه هه‌میشه دایكی پاره‌ی جگه‌ره‌ی پێداوه، ده‌ڵێت له‌هه‌ر شوێنێك پاره‌كه‌ی شاردبێته‌وه ئاراز پێی زانیووه دواتر لێی داوه و گوتویه‌تی ژن ئه‌گه‌ر جگه‌ره بكێشێت شه‌خسیه‌تی نیه، دوای پێنج ساڵ له هاوسه‌رگیری ئاراز به بیانووی منداڵ نه‌بوون شلێر ته‌ڵاق ده‌دات و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی لێده‌كات ئه‌گه‌ر له هه‌موو مافێكی خۆشنه‌بێت ئابڕوی ده‌بات، بۆیه بێ پێدانی هیچ مافێك شلێر جیا ده‌بێته‌وه.
دوای نزیكی دوو ساڵ له ته‌ڵاق دانی "شلێر" دووباره هاوسه‌رگیری ده‌كاته‌وه، ئه‌مجاره مێرده‌كه‌ی زۆر باش ده‌بێت له‌گه‌ڵی و ژیانێكی ئارامیان ده‌بێت، شلێر ده‌ڵێت" من ده‌ستم به ژیانێكی نوێ كرد دوور له هه‌موو خراپی و لێدان وسوكایه‌تی پێكردنێك، سه‌ره‌تا هیچ كێشه‌مان نه‌بوو، به‌ڵام ئاراز ئه‌و ئارامییه‌ی تێكداین، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی مۆبایلی منی په‌یداكردبوو چاودێری ماڵمانی ده‌كرد، هه‌ركات مێرده‌كه‌م له‌ماڵ دهچۆدهرهوه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی ده‌كردوو نامه‌ی ده‌نارد، ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك ئه‌مه به‌رده‌وام بوو نه‌مده‌وێرا به "فه‌رهاد"ی مێردم بڵێم، بۆیه په‌ره‌ی سه‌ند تا ئه‌و ئاسته‌ی توانی دووباره هه‌ڵم بخه‌ڵه‌تێنێت به‌وه‌ی من ته‌ڵاق له فه‌رهاد وه‌ربگرم و بگه‌ڕێمه‌وه بۆلای ئه‌و.
ئاراز له‌لای شلێر گوتویه‌تی، كه ژنی نه‌هێناوه و ئه‌و ماوه‌یه هه‌مووی چاوه‌ڕێی شلێری كردووه به‌وهیوایه‌ی لێى خۆشبێت و بگه‌ڕێنه‌وه لای یه‌كتری شلێریش بڕواده‌كات و بێ ئاگایه له‌وه‌ی ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له پلانه خراپه‌كانی ئاراز.
شلێر ئاوا باسی ئاشكرابوونی پلانه‌كه‌ى ئاراز ده‌كات" ماوه‌یه‌ك زۆر قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كرد من به ته‌واوی بڕوام هێنابوو كه له هه‌موو شتێك په‌شیمانه، بۆیه بریارمدا له مێرده‌كه‌م جیا ببمه‌وه و ئیتر بگه‌ڕێمه‌وه لای ئه‌و، به‌ڵام رۆژێك خێزانی ئاراز كه هه‌ستی به بابه‌ته‌كه كردبوو له رێگه‌ی هاوڕێیه‌كمه‌وه هه‌واڵی بۆ ناردبووم كه ئه‌و ژنیه‌تی و ئاراز ته‌نیا بۆ تێكدانی ژیانم ئاوا ده‌كات".
كاتێك شلێر راستییه‌كان رووبه‌رووی ئاراز ده‌كاته‌وه سه‌ره‌تا ره‌تی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام دواتردانی پیدادهنێت كه ژنی هێناوه و ده‌ڵێت كه ئه‌ویش له ژنه‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و بۆی بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مجاره خێزانه‌كه‌ی ئاراز كێشه‌كه گه‌وره‌تر ده‌كات و ده‌چێته سه‌ر ماڵی باوكی شلێر و له‌به‌رچاوی دراوسێكنیاندا ئابڕووی شلێر ده‌بات و ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر كچكهتان واز له مێرده‌كه‌م ناهێنێت من ده‌زانم چۆن وای لێبكه‌م له ژیانی په‌شیمان بكه‌مه‌وه".
شلێر ماوه‌ی مانگێك له‌لایه‌ن ماڵی باوكییه‌وه به‌ند ده‌كرێت و ناهێلن نه مۆبایلی پێبێت نه بچێته ده‌ره‌وه تا دواجار فه‌رهادی مێردی لێی خۆش ده‌بێت و ده‌ڵێت"من ده‌زانم كه شلێر ده‌توانێت ژنێكی زۆر باشبێت بۆمن" ئێسته شلێر له گه‌ڵ فه‌رهاددا له نزیك ماڵی باوكی شلێر ده‌ژین و به‌كارهێنانی مۆبایل و چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ته‌نیا به هه‌موو جۆرێك له شلێر قه‌ده‌غه‌كراوه.
وشه-
ئیڤان عەبدولڕەحمان