لە راگەیەنراوێکدا، ئەمڕۆ شەموو،
ماڵپەری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان،
مەسعود بارزانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیری کورد، هێدی، بۆ بنەماڵەکەی و گەلی کورد
ئاراستەی کردووە.
دەقی راگەینراوی سەرۆکایەتی هەرێم:-
بۆ بنەماڵەی شاعیری گەورەی گەلەكەمان، خوالێخۆشبوو
خالدی حسامی (مام هێدی)
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی
دوایی شاعیری گەورەو ناسراوی گەلەكەمان مامۆستا خالدی حسامی (مام هێدی)مان پێگەیشت.
مام هێدی، شاعیرێكی گەورە و تێكۆشەر و شۆڕشگێڕێكی بەباوەڕ و بە هەڵوێست بوو. ژیانی
خۆی لە پێناوی دۆزی رەوای گەلەكەی و سەركەوتنی خەباتی كوردایەتیدا بەسەر برد و لەو
پێناوەشدا ئاوارەیی و ماندووییەكی زۆری چێشت.
هێدی نموونەی وەفا و دلسۆزی و نیشتمانپەروەری
بوو. هیچ سنورێكی بۆ كوردایەتی و خەباتی نەتەوەیی نەدەناسی. هەر بۆیەش هەمیشە لە لایەن
نیشتمانپەروەر و تێكۆشەرانەوە بە چاوی رێز و تەقدیرەوە چاوی لێدەكرا و یەكێكیش بوو
لەو كەسایەتییانەی لای جەنابی بارزانی نەمر هەردەم جێی رێز و حورمەت بوو. لە دەستدانی
مام هێدی خەسارەتێكی مەزن بوو بۆ گەلەكەمان و ئەدەب و فەرهەنگی كوردەواری . لە پرسەی
مام هێدی دا سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە و كەسو كاری رەحمەتی و تەواوی ئەدیب و نوسەر
و شاعیرانی كوردستان دەكەم و خۆمان بە خاوەن پرسە و بەشداری خەمتان دەزانین.
سڵاو له گیانی پاكی مام هێدی و له خودای
مهزن داواكارین جێگهی بهههشتی بهرین بێت و سهبر و ئارامی به ههموو لایهك ببهخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مەسعود بارزانی
29-10-2016