خواردنی ئەم جۆرە مۆزە بە دوو سەعات مرۆڤ دەكوژێت

:: PM:12:29:30/10/2016 ‌

هەركات مۆز پەڵە و ڕووشانی ڕووی دەرەوەی لێ دروست بوو، ئەوا مەترسیدارە و خواردنی بەم شێوەیە دەبێتە هۆی ئەوەی تەنیا لە ماوەی دوو سەعاتدا مرۆڤ بكوژێت.

ئەو جۆرە مۆزانەی كە دەڕووشێن و زامدار بوونە، بە تەواوی ژەهراوین و مەترسی گەورە لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەكەن، ئەمەش بەهۆی جۆرە جاڵجالۆكەیەك دەڕووشێت كە ژەهراوی و مەترسیدارە پێی دەگوترێت "جاڵجاڵۆكەی مۆز".

كاتێك ئەم جۆرە جاڵجاڵۆكەیە لە مۆز بدات، دەبێتە هۆی ڕووشان و زامداربوونی پێستی دەرەوەی مۆز و دەركەوتنی خاڵ و پەڵەی ڕەش لە مۆزەكە و سپی هەڵگەڕانی چوار دەوری خاڵە ڕەشەكە، ئەمە مانای وایە ئەو مۆزە بە تەواوی ژەهراوییە و خواردنی گیان لە دەستدانی مرۆڤەكەی لێ دەكەوێتەوە.

كاتێك مرۆڤ لەم جۆرە مۆزە بخوات، ئەوا بە خێرایی ژەهری جاڵجاڵۆكەكە كە لە نێو مۆزەكە بڵاو بووەتەوە، بە نێو جەستەیدا بڵاو دەبێتەوە و دەبێتە هۆی ژەهراویكردنی خوێنی جەستەی مرۆڤ و دواتریش مەرگی مرۆڤ، پزیشكان دەڵێن ئەو جۆرە ژەهرە ئەو جاڵجاڵۆكەیە هەیەتی، خێرایی بڵاوبوونەوەی یەكجار سەرسوڕهێنەرە، بۆیە كاتێك مرۆڤ ئەو ژەهرە دەچێتە گیانییەوە، ناتوانرێ چارەسەرێكیشی بۆ بكرێ، چونكە بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانە ژیانی نزیك دەبێتەوە لە كۆتا.

ئەو جۆرە جاڵجاڵۆكەیە ناوە زانستییەكەی "Nephila"ە و یەكێكە لە گەورەترین جاڵجاڵۆكەكان درێژییەكەی 3.8 سانیتمەترە و ژەهراوییە، هێز و توانای ژەهرەكەی هاوشێوەی جاڵجاڵۆكەی بێوەژنی ڕەش نییە، بەڵام دەبێتە هۆی تێكدانی سووڕی خوێن و سوڕهەڵگەڕانی پێست و ئازارێكی تەواو بەهێز لە ئەندامەكانی جەستە دروست دەكات.

مۆز یەكێكە لە جۆرە باوەكانی میوە و نیشتمانی یەكەمی ناوچە گەرمەكانی نزیك لە هێڵی كەمەرەی زەوییە و میوەیەكی زۆر بە سوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ، وڵاتی هیندستان زۆرترین بەرهەمی هەیە و دواتریش چین و فلیپین دێن، بەهۆی دەوڵەمەندی بە خوێ و كانزا و ڕیشاڵ و ڤیتامینە جۆراوجۆرەكان، یارمەتی خەوتن و چارەسەری رۆماتیزم و سكچوون دەدات، هاوكات بیركردنەوە و مێشك چالاك دەكات، لە هەر 100 گرامێكی 0.33 گرام چەوری سوودبەخش هەیە. 1.9 گرام پرۆتین، ڤیتامین C بەڕێژەی 8.7.میلگرام تێیدا هەیە. ڤیتامین B6 بەڕێژەی 0.367 ملیگرام بوونی هەیە، كالیسیۆم 5 ملیگرام، ئاسن 0.26 ملیگرام، مەگنیسیۆم 27 ملیگرام، فۆسفۆر 22 ملیگرام. سۆدیۆم 1 ملیگرام، زنك 0.15 ملیگرام، مس 0.078 ملیگرام پێكهێنەرین و سوودی زۆریان بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ هەیە.

سەرچاوە/ عیون ئەلخەلیج








وشە - باز ئه‌حمه‌د