850 هەلی كار لە سلێمانی رادەگەیەنرێت

:: PM:01:24:30/10/2016 ‌

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی  GIZی ئەڵمانیایی، هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی تایبەت بە كۆكردنەوە و پاككردنەوەی خاشاكی شارەوانییەكانی سنووری پارێزگاكە.

پڕۆژەكە لەلایەن ئەندازیار بەهادین فارس بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی لەگەڵ رێكخراوی GIZ  ئیمزا كراوە و سنووری هەریەك لە شارەوانییەكانی چەمچەماڵ، شۆڕش، تەكیە، بازیان، پیرەمەگروون، دووكان، سوورداش، مێرگەپان، سیتەك، چوارتا و عەربەت دەگرێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو پڕۆژەیە كە بریتییە لە كۆكردنەوەی خاشاكی شارەوانییەكان، ماوەی سێ مانگ دەخایەنێت و بڕی ملیارێك و 108 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان كراوە و دەبێتە هۆی رەخساندنی 850 هەلی كار بۆ هاووڵاتییانی خۆجێیی و ئاوارەكانی سنووری ئەو شارەوانییانەی ئاماژەیان بۆ كراوە.






وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی