هاندێك بێ پاتری كار دەكات

:: PM:10:44:09/07/2017 ‌
زۆرینەی بەكارهێنەرانی مۆبایل لەم رۆژانەدا كۆكن لەسەر ئەوەی كێشەی گەورەیان بریتییە لە دابەزینی شەحنی هاندەكەیان كە پێویستی بە شەحنكردنەوە هەیە جا لەهەر شوێنێك بێت، بەڵام زانكۆیەكی ئەمەریكا داهێنانێكی گەورەیان كردووە لەوبارەوە و چاوەڕوان دەكرێت كە بۆ داهاتوو بەیەكجاری بتوانرێت بێ پاتری هاندەكان بەگەڕ بخەن.

توێژەران لە زانكۆی واشنتن یەكەم نموونەی هاندێكیان دروست كرد كە بەبێ پاتری كار دەكات و بەهیچ شێوەیەك پێویست بە شەحنكردنەوە نییە بۆ بەگەڕخستنی، بەپێی ماڵپەڕی "ماشابل" كە تایبەتە بە هەواڵی تەكنیكی.

بەپێی ئەو ماڵپەڕە هاندەكە پێویستی تەنیا بە 3.5 مایكرۆ وات لە وزە هەیە و پشت بە میكانیزمێكی نوێ هەیە بۆ خۆرزگاركردن لە پشتبەستن بە پاتری بۆ كاركردنی كە بریتییە لە سوودوەرگرتن لە وزەی دەرووبەر و تیشكە رادیۆییەكان كە هەن، ئەوەش لە رێگەی شانەیەكی تایبەت لەناو هاندەكە كە قەبارەكەی بەقەد دەنكە برنجێك دەبێ.

توێژەران ئەو هاندەیان خستە روو كە بەبێ پاتری كار دەكات و توانیان بەكاری بێنن و ئێستەش هەوڵ دەدەن كە پەرەی زیاتری پێ بدەن.

سەرچاوە: سكای نیوز



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل