ڕۆبۆتێكی تایبەت بۆ هاوكاری كەمئەندامان

:: PM:12:13:10/07/2017 ‌

زانایای كۆمپانیای تۆیۆتای تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، توانییان ڕۆبۆتێكی تایبەت دروست بكەن بۆ یارمەتیدانی كەسانی كەمئەندام لە كاروبارەكانی ماڵەوەدا.

هەرچەندە تەكنەلۆجیا ڕۆژ دوای ڕۆژ لە پێشكەوتنی زیاتردایە، بەڵام تا ئێستە ئەوەی بیری لێ نەكراوەتەوە، سوودبینینی زیاترە لە تەكنەلۆجیا بۆ هاوكاریكردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، بۆیە كۆمپانیای تۆیۆتا زانایانی ڕاسپارد تا ڕۆبۆتێكی لەو شێوەیە بەرهەم بهێنن و ئەوانیش كارەكەیان بە سەركەوتوویی بەجێ گەیاند.

پێشتر لە ئەمەریكا ڕۆبۆتی نێو ماڵەكان لەلایەن زانایانی ئەو وڵاتە بۆ كاری ورد دروست كرا كە توانای هەڵگری شتە بچووكەكانی بە ڕێژەی 99% هەبوو، بەڵام كۆمپانیای تویۆتا ئەم داهێنانەی تایبەت كردووە بۆ كەساتی خاوەن پێداویستی تایبەت.

ئەو ڕۆبۆتە لە 2015 بەرهەم هێنرا، بەڵام شكستی خوارد، بۆیە زانایان بەردەوامبوون لە گەشەپێدانی تا بەم دواییە توانییان بە كوالێتییەكی زۆر بەرز و تایبەتمەندی زۆر بەهێزەوە بەرهەمی بهێننەوە، ئەو دەتوانی بە وردییەكی زۆر و توانایەكی سەرسوڕهێنەر ڕێنیشاندەری كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بكات و یارمەتییان بدات لە كاروبارەكانی ناوماڵ.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د