سلێمانی دوو كچ لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان گیران

:: PM:02:27:30/10/2016 ‌

دوو كچ و تاوانبارێكی تر لە سلێمانی بەهۆی لادانی یاسایییەوە لەلایەن ئاسایشی ئەو شارە دەگیرێن و سزایان بەسەردا دەسەپێندرێ

ئەمڕۆ یەكشەم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە بڵاوكراوەیەك كە وێنەیەكی دەست "وشە" كەوتووە، ڕای دەگەیەنێ: بە مەبەستی بنبڕكردن و رێگرتن لە هێنان و بازرگانیكردن بە هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەرەوە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانییان لەناو شاری سلێمانیدا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 14ی "مخدرات"، لە رۆژانی 20ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر و 21ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، سێ كەس بگرن، دوای گەڵاڵەبوونی دۆسیەكانیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگە، لە رۆژی 25ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر لەلایەن دادگەی تاوانەكانی سلێمانییەوە سزا دران.

وەك لە بڵاوكراوەی ئاساسیشی سلێمانیدا هاتووە، زانیاری تاوانباران و تاوانەكانیان بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- تاوانبار "ڕ،ح،‌ع" لەدایكبووی ساڵی 1973 عێراق، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بە تاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر گیراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی یەك ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

2- تاوانبار "ی،ز،ف" لەدایكبووی ساڵی 1990 عێراق، پیشەی دەرۆزەكەر، رەگەز مێ، بە تاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر گیراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی یەك ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.

3- تاوانبار "گ،خ،ڕ" لەدایكبووی ساڵی 1994 عێراق، پیشەی دەرۆزەكەر، رەگەز مێ، بە تاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر گیراوە، سزا دراوە بۆ ماوەی یەك ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی 450 هەزار دینار.


وشە - كوردۆ شابان