ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شاندێكی باڵی قۆرخكاری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانییه‌وه به‌ره‌و تاران به‌ڕێ كه‌وتن، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو خودی حزبه‌كه‌یه، ئه‌وان له‌جیاتی په‌نابردن بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، جارێكی تر په‌نا بۆ ده‌ره‌وه و هێزی ده‌ره‌كی ده‌به‌ن تا چاره‌ی كێشه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كه بكات.
شاندەکەی باڵی قۆرخکاری یەکێتی پێکهاتووە لە مەلابەختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، عومەر فەتاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، سەعدی ئەحمەد پیرە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، خەسرەو گوڵ محەمەد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی، پاڤێڵ تاڵەبانی كوڕی تاڵه‌بانی و یاسین سابر به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ئێرانی یه‌كێتی.
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، سەردانی ئەو شاندە بۆ تاران چوار رۆژ دەخایەنیت و باس له دۆخی شه‌ڕی داعش و دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و چۆنێتی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی و هه‌رێم و قه‌یرانی دارایی و ئابووری و دۆخی ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ره سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران باس ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌ردانه كێشه‌كانی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه و باڵی قۆرخكاری یه‌كێتیش له‌جیاتی له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌ره‌كانیان له نێو حزبه‌كه دابنیشن و دانوستاندن بكه‌ن، په‌نا بۆ وڵاتێكی غه‌یره كورد ده‌به‌ن تا كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
ئێواری رۆژی یه‌كی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ جێگرانی سكرتێری گشتی و 18 به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باڵی ناوه‌ندی بڕیاریان ڕایگه‌یاند و باڵی هاوسه‌ری تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌دیان به باڵی قۆرخكار ناوبرد و هاوكات به هه‌ڵوشینی سامانی خه‌ڵك و سه‌فقه‌ی ژێر به ژێر تۆمه‌تباریان كرد، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی باڵی قۆرخكار به‌ناوی "زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی" له سلێمانی كۆبوونه‌وه و ناوه‌ندی بڕیاریان به ناشه‌رعی له قه‌ڵه‌م دا و داوای هه‌رچی زووه ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییان كرد.
له‌و كاته‌دا شاندێكی ئێران گه‌یشتنه سلێمانی بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كێشه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڵام بێهیوا بوون و گه‌ڕانه‌وه، زیاتریش پشتیوانی خۆیان بۆ باڵی قۆرخكار ده‌ربڕی، چونكه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئێران و سیاسه‌ته‌كانی ئێران به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
رۆژی 15ی ئه‌م مانگه تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر باڵی قۆرخكار بێ حساب كردن بۆ جێگرانی سكرتێری گشتی و به‌رپرسانی ناوه‌ندی بڕیار كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیان ساز كرد و دواتریش كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به ناشه‌رعی له قه‌ڵه‌م به پشت به‌ستن به ماده‌ی 27 و 28ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له رۆژانی ڕابردووش شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری گوته‌بێژی ناوه‌ندی بڕیار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه چاوه‌ڕیی موفاجه‌ئه‌ی ناوه‌ندی بڕیار بن، به‌ڵام تا ئێسته موفاجه‌ئه‌كه‌ی ناوه‌ندی بڕیار هیچ باس و خواسێكی نییه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا باڵی قۆرخكار له دوو ڕۆژی ڕابردوو ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ ناوزڕاندنی كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوه‌ندی بڕیار سه‌ره‌تاش له په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیان پێ كرد و نووسراوێكی ساخته‌یان به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ هه‌ڵبه‌ست، به‌ڵام دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕوونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه و دواتریش وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی نووسراوه‌كه بڵاوكرایه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ست نییه به‌م په‌رله‌مانتاره‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی باڵی قۆرخكار تا ئێسته باڵی ناوه‌ندی بڕیار بێده‌نگی نواندووه و ده‌سته‌وه‌ستانه.